وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم: چاوەڕێین بەغداد مووچە ڕەوانەی هەرێم بکات

(0) / / كوردستان / ڕوانگه هەرێم مووچه


May 05, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند:" وەزارەتی دارایی هەموو ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی تەواو کردووە و چاوەڕێن بەغدا مووچە ڕەوانەبکات.

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەکرد، هەمو  ئەو هەنگاوانەی کە بە نیسبەت هەرێمەوە پێویستە جێ بەجێ بکرێت، وەزارەتی دارایی ئەو هەنگاوانەی جێبەجێ کردووە.

باسی لەوەشکرد:" ئێمە چاوەڕێین دوای تەواوبونی دابەشکردنی مووچە لەبەغداد لای ئێمەش دابەشکردنی مووچە دەستپێبکات

ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم، ڕونیشی کردەوە:" لای ئێمه هیچ ئاستەنگێک نەماوە و تەنها چاوڕێی بەغداد دەکەین