ئەمریکا: داواکەی ئەورووپا بۆ دانوستان لە گەڵ ئێران قبووڵ دەکەین

(0) / / ئەمەریکا / جۆبایدن


Feb 19, 2021

قەبارەی فۆنت:

حکومەتی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە داواکەی ئەورووپا بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی تایبەت بە ڕێکەوتنی ناوەکی و دانوستان لە گەڵ ئێران قبووڵ دەکات.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە داواکەی یەکێتی ئەروووپا بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی وڵاتانی 1+5 لە گەڵ ئێران و دانوستان لە سەر ڕێکارە دیپلۆماسییەکانی ڕێکەوتنی ناوەکی قبووڵ دەکات.

ئەم گۆڕانکارییانەش لە کاتێکدایە کە ماڵپەڕی POLITICO لە سەر زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار لە حکومەتی ئەمریکا ئاشکرای کردووە کە جۆبایدن ئەمڕۆ لە میانەی وتارێکی لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن ویستی وڵاتەکەی بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی ئێران ڕادەگەێنێت.

ئاژانسی ڕۆیتەرزیش لە سەر زاری بەرپرسیێکی ئەمریکی ڕایگەیاندووە کە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو ئەمە یەکەم دەرفەتە بۆ کۆتایی هێنان بە سیاسەتی زیاترکردنی گوشارەکان لە سەر ئێران و گەڕانەوەی بۆ ڕێکارە دیپلۆماسییەکان لە گەڵ ئەم وڵاتە./.