یەکێتی ئەورووپا داوا دەکات حکومەتی هەرێم پابەندی مافەکانی مرۆڤ بێت

(0) / / ئەورووپا / گیراوانی بادینان


May 10, 2021

قەبارەی فۆنت:

نوێنەرایەتی یەکێتی ئەورووپا لە عێراق نیگەرانی خۆیی لە پەسەندکردنی سزای گیراوانی بادینان دەربڕی.

لە پەیامێکی نوێنەرایەتی یەکێتی ئەورووپا لە عێراقدا هاتووە کە ئازادی ڕادەربڕین، ئازادی ڕۆژنامەوانی و مافی دادگاییکردنی دادپەروەرانە بناغەی سەرەکی کۆمەڵگایەکی دیمۆکراسییە.

یەکێتی ئەورووپا هاوکات نیگەرانی لەوەش دەربڕیوە کە لە ڕاگەێندراوەکەی دادگای پێداچونەوەی هەولێر ناوی کۆنسووڵخانەی ئەڵمانیا هاتووە وەک ئەوەی هاوکاری دارایی سزادراوانی بادینانی کردووە.

لەو پەیامەدا داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە کە بە تەواوی پابەندی مافەکانی مرۆڤ بێت و ڕێز لە دادگاییکردنی دادپەروەرانە و دابینکردنی ئازادی ڕادەربڕین بگرێت./.