نەتەوە یەکگرتووەکان کۆمەڵکوژی ئێزدییەکانی لە لایەن داعشەوە پشتڕاست کردەوە

(0) / / ئاسیا / داعش


May 11, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی دەستەی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی داعش لە عێراق و سوریا ڕایگەیاندووە کە بە پێی بەدواداچوونە سەربەخۆکان بەڵگەی ڕوون و باوەڕپێکراو هەیە کە کوردانی ئێزدی لە لایەن گرووپی تیرۆریستی داعشەوە کۆمەڵکوژ کراون.

تیمی لێکۆڵینەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان تا ئێستا لەم بوارەدا شەش ڕاپۆرتی پێشکەش بە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کردووە کە تێیدا سەدان بەڵگەی ڤیدیۆیی، بەڵگەنامەی نووسراو، لێدوانی قوربانیان و شایەتحاڵان هەیە.

نەتەوە یەکگرتووەکان بە فەرمی ئەوەی پشتڕاست کردووەتەوە کە ئێزدییەکان لە لایەن داعشەوە کۆمەڵکوژ کراون./.