ئێران: دانوستانەکان لە گەڵ سعوودیە ئیجابییە و تا گەیشتن بە ئەنجامی پێویست بەردەوام دەبێت

(0) / / ئاسیا / سعوودیە


May 11, 2021

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی حکومەتی ئێران ڕایگەیاند کە دانوستانەکانی نێوان تاران و ڕیاز لە ئاستی نوێنەرانی تایبەتی هەر دوو حکومەت بەڕێوەچووە و تا گەیشتن بە ئەنجام بەردەوام دەبێت.

عەلی ڕەبیعی وتی کە تاران لە ساڵانی ڕابردوو بەردەوام پێشوازیی لە دانوستانی نێوان وڵاتانی دراوسێ بە تایبەت سعوودیە کردووە و هیوادارین ئەم دانوستانەی ئێستا کرانەوەیەک بە ڕووی کێشە و ناکۆکییەکانی نێوان هەر دوو وڵات بێت.

ڕەبیعی وتی کە تا ئێستا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، دوو جار کۆبوونەوەی شاندەکانی ئێران و سعوودیە بەڕێوەچووە و بەدەر لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لە سەر ڕەوشی ناوچەکەش وتووێژ کراوە بەڵام تا گەیشتن بە ئەنجام، وردەکارییەکانی بڵاو ناکرێتەوە.

وتەبێژی حکومەتی ئێران وتی کە دەمانەوێت لە سەر کۆی گشتی ئەو کێشانەی کە گەلانی ناوچەکە ئازار دەدات وتووێژ بکەین و لەو بڕوایەداین کە ئێستا کاتێکی گونجاوە بۆ کۆتایی هێنان بە ناکۆکییەکان و دەستپێکردنەوەی پەیوەندی برادەرانە و دراوسێیانە./.