یەکێتی لە پێناو یەکڕێزی گەلی کوردا کاردەکات
(0) /
ڕوانگە ـ وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، ڕایدەگەیەنێت:" ئێمە وەکو یەکێتی بەهەموو توانایەکمانەوە کاردەکەین بۆ یەک ڕیزی میللەتەکەمان، چونکە بەیەک ڕیزی دەتوانین پێگەی میلەتەکەمان بەهێزبکەین و لە لایەن کۆمەڵگای نێونەتەوەیشەوە ڕێزی زیاتری لێ بگیرێت.
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بۆ ڕوانگە، ڕایگەیاند:" یەکێتی ساڵەوساڵ لەپەرلەماندا لەحکوومەتدا بەپێی بەرنامە سەرەتایەکانی خۆی کاری کردووە و هەر لەساڵی ۱۹۷٥دا دروست بووە، هەموو هەوڵێکی داوە بۆ گێڕانەوەی خەڵک بۆ سەر زێدی باو باپیرانیان.کۆتایهێنان بەسیاسەتی ڕاگواستن و بەعەرەب کردن.
وتیشی:" یەکێتی هەمیشە هەوڵیداوە بۆ ئەوەی ببێتە هێزێکی دەست ڕۆیشتوحاکم لەعێراق و هەرێمی کوردستاندا،
لەنیزامێکی دیموکراسی پەرلەمانی فیدراڵد وەلەوچوارچێوەدا وڵات ئاوەدان بکرێتەوە بێکاری نەمێنێ وەلەهەمان کاتیشدا مافی چارەی خۆنووسین بۆگەلی کورد دەستەبەربکات کە ئێستا لەچوارچێوەی فیدراڵی دەست نیشان کراوە،وەبەردەوام بێت وهەوڵی ئەوەبدەین کەچاکسازی و گۆڕانکاری گەورە بکەین لەئاستی کێشەی گەنجان کەجارێکی تر بەرەو هەندەران نەڕۆن و خەونەکانیان جێ بەجێ بکرێت ،لەمەسەلەی ڕێزگرتن لە ئیرادەی ژنان و بەشداری پێکردنیان لەپرۆسەی حووکمڕانی وەلەهەمان کاتیشدا کارکردن
بەهەموو توانایەکمانەوە بۆ یەک ڕیزی میلەتەکەمان، چونکە بەیەک ڕیزی دەتوانین پێگەی میلەتەکەمان بەهێزبکەین و لە لایەن کۆمەڵگای نێونەتەوەیشەوە ڕێزی زیاتری لێ بگیرێت.
سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتی، ڕونیشی کردەوە:" یەکێتی نیشتیمانی لە ئێستادا بەرە و هەڵبژاردن دەچێت، ئەو هەڵبژاردنەی کە هەندێک کێشەی بۆ دروستکراوە، بەڵام لە چەند مانگی داهاتوودا دەکرێت و لەو هەڵبژاردنەدا دەوێت کاربکات بۆ نەهێشتنی هەموو ئەو کەموکورتییانەی کە لە ئیدارەداندا هەبووە وە چارەسەرکردنی ئەو کەموکورتیانەی کە لە پرۆسەی چاکسازیدا هەبووە یەکێتی هەوڵدەدات ئەو کارانەی کە تائێستا تەواونەکراوە دەیەوێت بەهاوکاری لەگەڵ هەموو لایەنەکانی دیکە تەواویان بکات.

تێبينيێك بنێرە: