یەکێتی: محەممەد حەلبوسی دەیەوێت ببێتە سەرۆک کۆماری عێراق

(0) / / ئاسیا / محەممەد حەلبوسی


May 18, 2021

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق هەوڵێکی سوننەی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمار ئاشکرا کردووە.

بەختیار شاوەیس ڕایگەیاند کە محەممەد حەلبوسی داوایکردووە پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق لە خولی نوێ بۆ پێکهاتەی سوننە بێت.

ناوبراو وتی کە ئێمە هیچ بەهایەک بۆ قسەکانی حەلبوسی دانانێین و کورد بەوە ڕازی نابێت.

ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی وتی کە کورد دەبێت نێوماڵی خۆی ڕێکبخاتەوە لە بەر ئەوەی کە حەلبوسی ئەو یارییەی دەستپێکردووە و دەیەوێت ببێتە سەرۆک کۆمار.

بەختیار شاوەیس وتی کە کورد نابێت بە دوو کاندیدەوە بێتە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەوە، بە تایبەت پارتی کە بەشێکی زۆر پۆستە گرنگەکانی هەرێمی کوردستانی بردووە نابێت شەڕی سەرۆک کۆماریش بکات./.