داهاتی ساڵی ڕابردووی بایدن و هاوسەرەکەی ئاشکرا بوو

(0) / / ئەمەریکا / جۆبایدن


May 19, 2021

قەبارەی فۆنت:

کۆشکی سپی ئەمریکا داهاتی ساڵی ڕابردووی جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە و هاوسەرەکەیی بڵاو کردەوە.

لە ڕاپۆرتێکی کۆشکی سپیدا هاتووە کە داهاتی ساڵی ڕابردووی سەرۆک کۆماری ئەمریکا و هاوسەرەکەی 607 هەزار و 336 دۆلار بووە.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، بایدن و هاسەرەکەی لە ساڵی 2020 بڕی 157 هەزار و 414 دۆلار باجیان داوە.

کۆشکی سپی ڕایگەیاندووە کە خێزانی بایدن پێش گەیشتنیان بە دەسەڵات داهاتی زیاتریان هەبووە، ئەوان لە ساڵی 2019 بە هەر دووکیانەوە 958 هەزار و 223 دۆلار داهاتیان هەبووە کە زۆربەشی لە ڕێگای پێشکەشکردنی وتار، نووسین، فرۆشتنی کتێب و مووچەکانیانەوە لە دەزگا پەروەردەییەکانی ئەمریکاوە بووە./.