دەرکردنی باڵوێزی ڕژێمی زایۆنی لە کۆلۆمبیا

(0) / / ئەمەریکا / ڕوانگە باڵیۆز ئیسرائیل کۆلۆمبیا


Jun 24, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە ـ دوابەدوای پچڕانی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی کۆڵۆمبیا لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی لە کاردانەوە بە هێرشە بەردەوامەکانی دژ بە فەلەستینییەکانی دانیشتووی کەرتی غەززە، گالی داگان باڵوێزی رژێمی زایۆنی کۆڵۆمبیا بەجێهێشت.

بەگوێرەی میدیا ناوخۆییەکان، "مارگریتا مانگاریس"، باڵیۆزی کۆڵۆمبیا لە فەلەستینی داگیرکراو، لە کۆتایی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا کۆتایی بە ئەرکی دیپلۆماسی خۆی دەهێنێت و تەلئەبیب بەجێدەهێڵێت.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ١ی ئایاری ڕابردوو گوستاڤۆ پێترۆ سەرۆکی کۆلۆمبیا لە وتارەکەیدا بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی کرێکار ڕایگەیاند کە ئەم وڵاتە لە کاردانەوە بە شەڕی بەردەوامی دژبە کەرتی غەززە پەیوەندییە دیپلۆماسیەکانی لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی دەپچڕێنێت.