دەزگایی میدیایی ڕوانگە بەدواداچون بۆ دۆسییەی دەستگیرکردنی وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێم دەکات
(0) /
ڕوانگە - دوای ئەوەی لەڕێگەی سۆشیال میدیاوە هەواڵی دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردنی عبداللەی حاجی مەحمود، وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوانی کوردستان بڵاوکرایەوە، دەزگای میدیایی ڕوانگە بەدواداچونێکی وردی بۆ ئەوپرسەکرد.
بەگوێرەی بەدواداچونەکانی دەزگایی میدیایی ڕوانگە:" دەرکەوتووە سەرجەم ئەو هەواڵانە هیچ بنەمایەیەکی نییەو فەرمانی دەستگیردن بۆ عبدالله حاجی محمود وەزیری شەهیدان دەرنە دەرچووە.
بەگوێرەی ئەو هەواڵانەی کە لە سۆشیال میدیاوە بڵاوکراونەتە هۆکاری دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردنەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بەهۆی بوونی چەکی جۆراوجۆر لە ماڵەکەی عبدالله حاجی محمود لە گوڵەخانە لە لایەن ئاسایشی دەستی بە سەرداگیراوە لە دوای دەستگیردنی کوڕەکەی عبدالله حاجی محمود بەناوی دابان بە تۆمەتی کوشتنی یەکیک لە پاسەوانەکانی کچەکەی محەمەد حاجی محمود ئەو چەکانە دۆزراوەتەوە
لە بەر ئەوەی عبداللە حاجی محمود وەزیری شەهیدان حەسانەی هەیە بۆیە تاوەکو ئێستا دەستگیرنەکراوە لە دوای تەواوبوونی لە پلەی وەزیری فەرمانی دەستگیرکردنی جێ بە جێ دەکرێ.
لە بارەی هەمان پرسەوە نووسینگەی عەبدوڵا حاجی مەحمود، وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوانی کوردستان، ڕونکردنەوەیەکی ئاراستەی پەیامنێری ڕوانگەکردو لە ڕونکردنەوەیەدا هاتووە
لە لایەن سایتە چەواشەکارەکانەوە، هەواڵی بێ بنەماو دوور لە ڕاستی لەسەر بەڕێز عەبدوڵا حاجی مەحمود بڵاو دەکەنەوە وێرای بە درۆ خستەنەوەی سەر لەبەری ئەو هەواڵانە، ئەوانەی ئەو پڕو پاگەندانە دەکەن دەرچوون لە یاسا و داواکراون و فەرمانی دەستگیرکردنیان هەیە کە ژمارەیان لە ١٣ کەس زیاترە.
هەر لە ڕونکردنەوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕو، ئەوکەسانە نزیکەی ٣ مانگە فەرمانی دەست گیرکردنیان هەیە و تا ئێستا دەستگیر نەکراون، بۆیە داواکارین تاوانباران دەستگیر بکرێن، بۆ دەرخستنی راستییەکان وبەدیهێنانی دادپەروەری.
دڵنیاین لە دام و دەزگاکانی ئاسایشی گشتی سلێمانی و هەڵەبجە شارەزوور کە بەئەرکی خۆیان هەڵدەستن و ئەرکی یاسایی خۆیان جێبەجێی دەکەن ئەوانەشی فەرمانی دەستگیرکردنیان هەیە دەستگیر بکرێن بۆ ئەوەی نەبنە مایەی فیتنە و ئاژاوەی زیاتر.
تێبينيێك بنێرە: