سەردانەکەی بارزانی بۆ بەغداد، بۆ باشتر کردنی پەیوەندیەکانی پارتییە لەگەڵ هێزە سیاسیەکانی عێراقدا
(0) /
ڕوانگە - لە وتووێژیکیدا لەگەڵ پەیامنێری ڕوانگە، عەدالەت عەبدوڵا، چاودێری سیاسی، لە بارەی گرنگی سەردانەکەی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ بەغداد و کۆبونەوەی لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی عێراق، ڕایگەیاند:" بەپێی هەندێک زانیاری لەم سەردانەیدا بارزانی، هەوڵێک دەدات بۆئەوەی بزانێت کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداد، بۆ هەندێکیان تائێستا چارەسەرنەکراون و چارەسەر ناکرێن، بەتایبەت مەسەلەی مووچە هەمیشە دوبارە دەبێتەوە، ئەوەش زیاتر میدیای پارتی باسی دەکات، بەدیوێکی دیکەشدا ئەم سەردانە بۆ باشترکردنی پەیوەندی پارتییە لەگەڵ هێزەکانی ناویەکەی سیاسی دەوڵەت کە پارتیش تیایدا بەشدارە.
عەدالەت عەبدوڵا، چاودێریسیاسی بۆ ڕوانگە، ڕایگەیاند:" لەڕاستیدا ماوەیەک ژمارەیەک لە بەرپرسانی عێراق، لە هەمو هێزە جیاجیاکان لە هەرپرسێک کە پەیوەندی بە عێراق و هەرێمی کوردستانەوە هەبوایە دەهاتنە هەولێر و سەردانی پیرمامیان دەکرد، ئەمەش وایکردبوو کە تێبینییەک دروست ببێت کەبۆچی کاک مەسعود ناچێتە بەغداد بەتایبەت هەندێک بابەت هەیە کەڕەنگە پێویست بکات ئەویش وەکو کەسایەتییەکی عێراقی بەشداری تێدابکات، هەروەها هەندێک پەرەسەندنی تازەهەیە سەبارەت بە یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆکی پەڕلەمانی عێراق و بابەتی دابەشکردنی پۆستە ئیداریەکان لە کەرکوک و موسڵ و چەند ناوچەیەکی دیکە،
کە ئەوانەش یەکێکن لەو بابەتانەی کە جێی بایەخی پارتی دیموکراتی کوردستانن.
وتیشی:"یەکێکی دیکە لەو بابەتانەی کە پەیوەندی بە مەسەلەی نێوان هەرێم و بەغداوە هەیە، بەپێی هەندێک زانیاری هەوڵێک دەدات بۆئەوەی بزانێت کێشەکانی نێوان هەردولا بۆ هەندێکیان چارەسەرناکرێن، بەتایبەت مەسەلەی مووچە هەمیشە دوبارە دەبێتەوە، ئەوەش زیاتر میدیای پارتی باسی دەکات، بەدیوێکی دیکەشدا ئەم سەردانە بۆ باشترکردنی پەیوەندی پارتییە لەگەڵ هێزەکانی ناویەکەی سیاسی دەوڵەت کە پارتیش تیایدا بەشدارە.
عەدالەت عەبدوڵا، ئەوەشی خستەڕوو:" کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداد گەورەترن لەوەی بەسەردانێک چارەسەربکرێت و پەیوەندی بەکەسێکی دیاریکراوەهەبێت، بەڵام لایەنێکی مەعنەویشی تێدایە، هەروەها مەسەلەکە سەلاحیاتە و هەندێکجار بە گۆڕینی کەسەکان لەڕوی دیبلۆماسییەوە گاریگەری لەسەر ئاراستەی پەیوەندیەکان و تەنانەت گرژیەکانیش هەبێت، ئەمە جگەلەوەی کە لە بەغداوە حیسابێکی تایبەت کراوە بۆ سەرۆکی پارتی، بەحکومی ئەوەی پێشوتر ئۆپۆزیسۆنی عێراقی بووە و ڕێزلێگیراوە لە لایەن بەشێکی هێزە عێراقیەکانەوە کە ئەمە لەڕوی مەعنەویشەوە ڕەنگە سودی هەبێت، بەڵام کێشەکان لەوە ئاڵۆزترن کە بەئاسانی چارەسەر بکرێن و بەشێک لە کێشەکان بوعدی قانونی و دەستورییان هەیە کە بە موجامەلاتی سیاسی چارەسەر ناکرێن.
لە بارەی ئەو بۆچونەی کە پێی وایە چونەکەی "بارزانی" ئاماژەیە بۆئەوەی کە هەرێمی کوردستان هیچ دەرەچەیەکی دیکەی لەبەردەستدا نەماوە جگەلەوەی کە دەبێت هەر سەردانی بەغداد بکات
عەدالەت عەبدوڵا، چاودێری سیاسی، ڕونیی کردەوە:" ئەو بۆچونەش ڕاستە لەبەرئەوەی ئێستا هەرێمی کوردستان لەژێر هەڕەشەی لەشکرکێشی بەردەوامی دەوڵەتی تورکیایە، کە دەبینین 30% خاکی سنوری پارێزگای دهۆک لەژێر کۆنترۆڵی هەرێمی کوردستان نەماوە ئەمە جگە لە ناوچەسنوریەکان، واتا بەگشتی دۆخێکی ئەمنی خراپ هاتۆتە ئاراوە و لەم کاتەدا ڕەنگە کورد، پێویستی بەدەوڵەتی عێراق هەبێت، بۆئەوەی پرسی سیادە جارێکی تر پێداچونەوەی پێدا بکرێتەوە، کە بەدڵنیاییەوە تورکیا فشارێکی زۆری هەیە و بەبێ ڕێکەوتن لەگەڵ حکومەتی عێراقیدا ناتوانرێت ئەو کێشە ئەمنیانە چارەسەربکرێن، لەگەڵ هەمو ئەوانەشدا چەند دۆسێیەکی دیکەش هەیە کە پێویستە بەزمانێکی کراوەتر و سەریحتر قسەی تێدا بکرێت و پێویستدەکات کەسی پلەیەک قسەی تێدا بکات و دواجار ئەگەن بەچی ئەنجامێک ئەوە بابەتێکی دیکەیە.
تێبينيێك بنێرە: