لە سەر کەوتنەوەی دووبارەی موسڵ هۆشداری دەدرێت
(0) /
شارەزایانی کاروباری ئەمنی هۆشداری لە سەر دووبارە تێکچوونەوەی بارودۆخی ئەمنی ناوچەکانی باکوری عێراق دەدەن کە لەوانەیە ببێتە هۆی ئەوەی دووبارە موسڵ بکەوێتە دەستی گرووپی تیرۆریستی داعش.
ماڵپەڕێکی کەنەدی لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە کە شارەزایان و چاودێرانی عێراقی و بیانی هۆشداری لە داهاتوویەکی خەراپ بۆ ناوچەکانی باکوری عێراق دەدەن، ئەویش بە هۆی ئەوەی کە بە هۆی هێرشەکانی داعشەوە دۆخەکە مەترسی جیدیی کەوتووەتە سەر.
ئەو شارەزایانە داوایانکردووە کە پلانێکی ئەمنی لە لایەن حکومەتی عێراقەوە بۆ ڕێگری لەو مەترسییە جێبەجێ بکرێت./.
تێبينيێك بنێرە: