خێزانە داعشەکان گەڕانەوە عێراق

(0) / / ئاسیا / داعش


May 26, 2021

قەبارەی فۆنت:

یەکەم کاروانی خێزانەکانی ئەندامانی گرووپی تیرۆریستی داعش ئەمڕۆ بە فەرمی گەڕانەوە عێراق.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای نەینەوا ڕایگەیاندووە کە یەکەم کاروانی خێزانەکانی ئەندامانی داعش لە کەمپی هۆلی سوریاوە گەڕاونەتەوە کەمپی جەدعە لە پارێزگای نەینەوا.

کاروانەکە 10 پاسی لە خۆ گرتووە و گەیشتوونەتە ئەو کەمپە لە باشوری موسڵ و لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەو خێزانانەی داعشیان لەو خەیمانەی پێشتر ئامادە کراوە، نیشتەجێ کردووە. ژمارەی ئەو خێزانانە 100 خێزانە و 500 کەسن.

بە پێی ئامارەکان زیاتر لە نیوەی 70 هەزار دانیشتووەکەی کەمپی هۆلی سوریا عێراقین./.