دادوەرێکی کوردستان بە هۆی سیاسەتی لێبڕینی مووچەی حکومەتەوە دەستی لە کار کێشایەوە
(0) /
دادوەرێکی کوردستان بە هۆی سیاسەتی لێبڕینی مووچەوە دەستی لە کار کێشایەوە و وردەکاری بڕیارەکەشی ئاشکرا کرد.
دادوەر گۆران بەرزنجی لە سەر دەست لە کار کێشانەوەی بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند کە پێشتر ڕامگەیاندبوو کە ئەگەر لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران وەک خۆی بەردەوام بێت دەست لە کارەکەم دەکێشمەوە، کاتێکیش بینم حکومەت بڕیارەکەی ناگۆڕێت، داوای دەست لە کار کێشانەوەم پێشکەش بە دادگای تێهەڵچوونەوەی هەولێر کرد.
ناوبراو وتی کە داهاتی کوردستان بەشی ئەوە دەکات مووچە بە بێ لێبڕین دابەش بکرێت و کاروباری حکومەتیشی پێ بەڕێوە بدرێت./.
تێبينيێك بنێرە: