ئەمریکا: پێشنیاری نێوەندگێڕی ئەورووپامان سەبارەت بە ئێران قبووڵ کردووە

(0) / / ئەمەریکا / کۆشکی سپی


Feb 20, 2021

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند کە ئەمریکا پێشنیاری نێوەندگێڕی ئەورووپای سەبارەت بە ئێران قبووڵکردووە.

جێن ساکی ڕایگەیاند کە پێشنیارەکەی ئەورووپا بۆ نێوەندگێڕی لە دۆسیەی رێکەوتنی ناوەکی ئێران قبووڵکراوە.

ناوبراو وتی کە واشنتن نایەوێت بە بۆنەی بەشداری لە وتووێژەکانی تایبەت بە ئێران سزاکانی سەر ئەو وڵاتە هەڵبگرێت.

ساکی وتی کە واشنتن پلانی هەڵگرتنی هەنگاوی زیاتری سەبارەت بە ئێران پێش وتووێژەکان نییە.

کەناڵی جزیرەی قەتەریش ڕایگەیاندووە کە وتەبێژی کۆشکی سپی بەم کەناڵەی ڕاگەیاندووە کە ئێمە بۆ گەڕانەوەی بۆ مێزی دانوستان لە گەڵ ئێران هەنگاوی زیاتر هەڵناگرین./.