شاندێکی نێودەوڵەتی سەردانی کەرکوکی کرد
(0) /
بۆ ئاگاداربوون لە ڕەوشی کەرکوک و ژیانی ئاوارە ناوخۆییەکانی شارەکە شاندێکی نەتەوە یەکگرتووەکان و نوێنەری پێنج وڵات سەردانی کەرکوکیان کرد.
ئەو شاندە کە لە نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان و نوێنەری 5 وڵاتی ئەورووپی پێکهاتبوو لە گەڵ بەرپرسانی پەیوەندیدار لە کەرکوک کۆبوونەوەیان کردووە.
ئامانجی سەردانی شاندەکە بۆ ئاگاداربوون بووە لە ڕەوشی کەرکوک لە لایەک و لە لایەکی دیکەوە دۆخی ئاوارە ناوخۆییەکانی کەرکوک بە تایبەت ئەوانەی بە هۆی شەڕی داعشەوە گوندەکانیان وێران بووە و ئاوارەی شاری کەرکوکن./.
تێبينيێك بنێرە: