بەزامداری چاو لە هیوا لەساڵیادی سەرکەوتنی خەباتی پەرلەمانی گۆڕاندا / داهێن هاشم

(0) / / وتار / ڕوانگە گۆڕان کوردستان خەباتی پەرلەمانی


Jul 25, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - گۆڕان بەتەنها حزبێک نیە چوارچێوەیەکی دیاریکراوی هەبێت ، گۆڕان پرۆژەی بونیادنانەوەی نیشتیمانی سەردەمی تێکشکانی هەموو بەهاکانە، گۆڕان بەرهەمی فیکری سیاسی رابەرێکی روناکبیری نەتەوەییە .

ئەگەرچئ ئێستا لە هەلومەرجێکدا یادی دەکەینەوە،خوێن لە جەستەیی زامدارکراوی دەروات، هێشتا تیرو توانجی نەیارانی بەسەریەوە وەک لێزمەی باران دێتەخوارەوە، لە ناوخۆیدا لەسەرهێڵی ئومێد و بەردەوامی لەگەڵ نائومێدی و دەست بەخۆدا شۆرکردنەوە شەریەتی بەڵام ئەم دیمەنەی ئێستا تێیدایە هەموو راستیەکە نیە، بەشی زۆری جوانی وێنەکە لەناو تەڵخی رۆژگاردا ونە.

کاتێک وێنەکە بە گەورەیی دەبینین ئەم راستیە جوانانەش دەبینین، گۆڕان هیواو ئومێدی سەرەدمی نائومێدی بوو ، گۆڕان ترسبوو لەدڵی دز و گەندەڵ و داروخێنەرانی ئەم وڵاتە ، گۆڕان هێزی شکاندنی بتەکان و دەنگی ئازای نەخێربوو.

گۆڕان پرۆژەی گۆرینی  شەری خوێنرشتنی سەنگەرەکان بوو بۆ پرۆژەی مەدەنی گواستنەوەی شەرگەکان بۆ ناو هۆڵی پەرلەمان وسەرمێزی گفتوگۆکان.

بۆ یەکەمجار دەرگای هۆڵی پەرمان بۆ پێشوازی رەسمی  خەباتکارانی پارچەکانی تری کوردستان واڵاکرا ، لە پەرلەمانەوە و لەسەردەمی زێرینی خەباتی پەرلەمانیدا بەبریار دان بە خۆسەری کوردانی رۆژئاوا و ناردنی کۆمەکی سەربازی بۆکۆبانی کرا، ئەمە پربەهایە لە تێکۆشانی گەڵێکی ژێردەستە و داگیرکراودا .

نای گۆڕان بۆ درێژەدان بەسیستەمی سەرۆکایەتی هەتاسەر خوازیارانی ئەو جۆڕە سیستەمەی پاشەکشێ پێکرد ،ئازادی میدیایی ئازاد  و دەنگ هەڵبرینی هێزەکانی دەرەوەی دەسەڵاتی بەرزترکردەوە .

پاکێجەکانی لەبوارەکانی پەروەردە و ئابوری و گەشەپێدانی سیستەمی سیاسی، هەژانێکی گەورە بوو بۆ گۆڕانکاری، گۆڕان ئیرادەی دەنگی خەڵکی کردە حەقیقەتێک کەپیشتربونی نەبوو.

هەموو ئەمانەی سەرەوە و ئەو هەموو فشارە گەورەیەیی بۆ گۆڕانکاری دروستیکردبوو، داگیرکەر و گوێلەمستانی ناوخۆیی یەکخست بۆ روبەروبونەوەی ، لەهەلىژاردنەکاندا فێڵ و ساختەکاری لێکرا ، دەرگای کۆگاکانی دەنگدانیان بەچەکدار تەنی ، بە هێزی سەربازی پەلاماردراین ، نانبراویانکردین ، لەوەزیفەو کارەکانمان دەریانکردین ، زیندانەکانیان ئاخنی لە خەڵکی بەرهەڵستکار ، ترس و تۆقاندنیان خستە ناوخەڵکەوە ، بە ملیوناها دۆلاریان لە میدیایی سێبەر و بێسێبەر دژ بەم پرۆژەیە خستەکار ، نائومێدیان لەناو دڵی خەڵکدا چاند، هەڵپەرست ژمارەیەک پۆست پەرستو لاوازی ناو خەباتی مەدەنی گۆڕنیان بەپارەکریو پۆست و مەکانیەتی سیاسی و ئیداریان پێدان نەک لەبەر ئەوەی شایەنی ئەوەبن، تەنها لەبەر ئەوەی نائومێدی بخەنە ناوخەڵکەوە ، ئەو هەموو هێرش و پەلامارە بەتەنها بەک لایەن نەکرا ، وەک پێشتر ئاماژەم بۆکرد بەداگیرکەر و گوێلەمستکانی ناوخۆ بەیەکەوە، بەتایبەتی دوایی کۆچیدوایی رێوان و رابەری  رێگای گۆڕانکاری نەوشیروان مستەفا ، هەندێک داخ لەدڵی ناو کایەیی سیاسی کەوتنە رشتنی قینی کۆنیان.

بەدیوێکیتردا هەلە کوشندەسیاسیەکانی وەک خۆکردنە قورانیکردن لە پێناوی بەرژەوەندی گشتی و هاوپەیمانیکردن لەگەڵ ئەوانەی لەبنەرەتدا نەک گۆڕانکاریان قبوڵ نیە ، بەڵکو سڵی لێئەکەنەوە و هەرکاتێک شتێک بگۆرێت ئەوان ئەدۆرێن، بەشداریکردن لەحکومەتێک کە لەسەرەتاکانیەوە دژ بە قبوڵکردنی چاکسازیبو بەو شێوەی گؤڕان خوازیاری بوو.

ئەوەی ئێستا هەیە دەرەنجامی پانزەساڵ تێکۆشان، بەزامداری و بەرینی قوڵەوە، چاوی خەڵک لەسەر ئەوەیە کەی توانایی سارێژی زامەکانمان ئەبێت و جارێکی تر بەنەفەسێکی تر درێژە بە تێکۆشان لە پێناو ئامانجەکان بدەین.