پەرلەمانتارێکی پارتی لە دژی داربڕینەکەی تورکیا پەنا بۆ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەبات

(0) / / كوردستان / تورکیا


Jun 01, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاندووە کە هێزەکانی تورکیا لە ناوچەکانی سنوری قەزای زاخۆ سەرقاڵی بڕینەوەی دارەکانی ناوچەکەن کە تەمەنی هەندێک لەوان زیاتر لە سەد ساڵ دەبێت.

هێڤیدار ئەحمەد لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایگەیاندووە کە لە چەند ناوچەیەکی سنوری قەزای زاخۆ چەتەکانی تورکیا دەستیانکردووە بە بڕینەوەی داری گوندەکانی سنات، مێرگەشیش، شیش، کەلۆک و ماسیس و چەندین گوندی دیکەی سنورەکە کە هەندێکیان تەمەنیان زیاترە لە 100 ساڵ.

ناوبراو داوای لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە کە ڕێگای یاسایی و دیپلۆماسی بگرێتە بەر و هەروەها داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتیش کردووە ئەم داربڕینە بوەستێنن./.