جێگری سەرۆکی هەرێم وردەکاری ئۆپەراسیۆنێکی لە دژی داعش خستەڕوو
(0) /
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان زانیاری نوێ لەسەر ئۆپراسیۆنەکەی شەوی ڕابردووی نێوان پێشمەرگە و هاوپەیمانان ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند کە شەوی ڕابردوو هێزە تایبەتەکانی هاوپەیمانی و فەرەنسی و بە یارمەتی لیوای ١٤٤، لە ئاسمان و زەوییەوە لە ناوچەی (کاوێر کەوا و داوێ) پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان ناوچەیەکی فراوانی داعشیان پاکردەوە.
شێخ جەعفەر شیخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێم لە ڕاگەێندراوێکدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئاماژەی بەوەکردووە کە لە تۆڵەی دواین شەهیدانی دەستی داعش، شەهید (نەقیب پشتیوان قەرەنی، هێمن یەحیا، ئیدریس بەهرام و موحسینی حاجی حسێن) و بریندارەکانی ئەم دواییە، دوێنێ شەوی ڕابردوو لە ئۆپراسیۆنێکی چڕی (٢٤) کاتژمێریدا، هێزە تایبەتەکانی گۆڵدن فۆرس سەر بە لیوای کۆماندۆ لە ژێر فەرماندەی هێزەکانی ٧٠ و بە سەرپەرشتی هێزە تایبەتەکانی هاوپەیمانی و فەرەنسی و بە یارمەتی لیوای ١٤٤، لە ئاسمان و زەوییەوە لە ناوچەی (کاوێر کەوا و داوێ) پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان ناوچەیەکی فراوانی داعشیان پاکردەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، لەو ئۆپراسیۆنەدا ژمارەیەک لە تیرۆرستانی داعش کوژران، چەند بنکەیەکی جێنشینیان وێران کرا، دەستیش گیرا بەسەر چەندین چەک و زانیاری گرنگ./.
تێبينيێك بنێرە: