هێرس و ترەمپ مانگی ئەیلول دیبەیتێک ئەنجامدەدەن

(0) / / ئەمەریکا / ڕوانگە ترەمپ کامالا هێرس


Aug 03, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا رایگەیاند، لە مانگی ئەیلول لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا لەگەڵ کامالا هێرسی رکابەری دیبەیتێک ئەنجامدەدەن.

لە پەڕەی رەسمی خۆی دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کردووە، ”لەگەڵ کۆمپانیای فۆکس نیوز رێککەوتووم کە دیبەیتێک لەگەڵ کامالا هێرس لە 4ی ئەیلول، لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا لە شوێنێک ئەنجامبدەین”.

چەند هەفتەیەکە ترەمپ و هێرس لەسەر کات و کەناڵێک بۆ دیبەیتەکەیان ناگەنە رێککەوتن چونکە پێشتر بڕیار بوو خولی دووەمی دیبەیتی نێوان دۆناڵد و جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە 10ی ئەیلول لە کەناڵی ABC بەڕێوەبچێت و کاملاش پێداگربوو لەسەر ئەنجامدانی ئەو دیبەیتە لەو کات و شوێنەی دیاریکراوە لە جیاتی بایدن.

پێشتر ترەمپ کەناڵی ABC تۆمەتبارکرد بەوەی هاوسۆزی دیموکراتەکانە و هەواڵی ساختە بڵاودکاتەوە بۆیە فۆکس نیوز پێشنیاریکرد کە دیبەیتەکە لە 17ی ئەیلول لەلایەن ئەوانەوە ئەنجامبدرێت، بەڵام لەسەر ئەوەش نەگەشتنە رێککەوتن.