سەفین دزەیی باس لە ڕاگرتنی داربڕینەکەی تورکیا دەکات
(0) /
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە بڕینەوەی داری دارستانەکانی هەرێم ڕایگەیاندووە کە داربڕینەکە ڕاگیراوە و بڕیاریشە لێژنەیەکی هاوبەش بەدواداچوون بۆ ئەو کارە بکەن.
سەفین دزەیی ڕایگەیاندووە کە داربڕینەکە کارێکی ناڕەوا و ناپەسەند و دوورە لە هەموو عورف و عاداتی دیپلۆماسی و دراوسێیەتی و بە هەر شێوازێک قبووڵکراو نییە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە حکومەتی هەرێم ناڕەزایەتی خۆیی بە چەند ڕێگایەکی تایبەت و فەرمی ئاراستەی لایەنی تورکی کردووە.
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاندووە کە ئێمەیان ئاگادار کردووەتەوە کە هەندێک ڕێگای سەربازی بۆ ئەو ناوچانە ڕادەکێشن یان ڕێگای ئۆپراسیۆنەکانی ئاسانتر دەکەن./.
تێبينيێك بنێرە: