بۆ ڕاستکردنەوەی باڵانسی هێز لە کوردستاندا پێویستە خەڵک دەنگ بە بەربژێرەکانی یەکێتی بدات

(0) / / چاوپێكەوتن / ڕوانگە یەکیتی هەڵبژاردن بەمۆ سەیدئەمین پارتی


Aug 30, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگه ـ لە وتوێژی لەگەڵ پەیامنێری دەزگای میدیایی ڕوانگە، بەمۆ سەید ئەمین، بەربژێری یەکێتی، بۆ پەڕلەمانی کوردستان، ڕایگەیاند:" خەڵک لە قەیرانێکی قوڵی دارایدایە و تینوی گۆڕانکارین و لە هەمانکاتدا دەبینین ناهاوسەنگییەک لە باڵانسی هێز و دابەشکردنی دەسەڵات و پێدانی ماف بە هاوڵاتیان لە کوردستاندا هەیە، چونکە زۆرینەی دەسەڵاتەکان لە لایەن لایەنێکی سیاسیەوە قۆرخکراوە کە پارتی دیموکراتی کوردستانە، بەداخەوە پارتیش ئەوەندە بە نەفەسێکی حیزبییەوە کاردەکات ئەوەندە بۆ خەمی نەتەوەی بوون کاری نەکردووە، بەڵگەش بۆ ئەمە توڕەی و نیگەرانییەکانی خەڵکە و لە هەڵبژاردنی ڕابردوودا کەمترین خەڵک بەشداریان لە پرۆسەی هەڵبژاردندا کرد، بۆیە ئەمجارە بۆ ڕاستکردنەوەی باڵانسی هێز و  ئەو دۆخە نەخوازراوەی ڕووبەڕووی خەڵک بووەتەوە پێویستە زۆرترین خەڵک بەشداری لە پرۆسەی هەڵبژاردندا بکات و دەنگ بە بەربژێرەکانی یەکێتی بدات، چونکە یەکێتی هێزە و دەبێت لە بەرامبەر پارتیدا هێزێکی وەک یەکێتی بونی هەبێت.

وتیشی:" پارتی دەیەوێت لە هەڵبژاردندا پاشەکشەبکات و لە ئێستادا ئامادەنییە بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردندا، لەبەرئەوەی تۆماری دەنگدەران پاککراوەتەوە و ڕێژەی ئەوکەسانەی کە لە پێشوتردا پەنجەمۆریان نەدەخوێنرایەوە، لە 20% ەوە  کەمی کردووە بۆ 5% و  هەموو ئەوکەسانەشی کە لەڕابردوودا ناسنامەی عێراقیان نەبووە و کەچی دەنگیانداوە لەم هەڵبژاردنەدا ئەوانە ناتوانن دەنگبدەن کە هەموو ئەمانە لە زەرەری لایەنێکی سیاسین بۆیە بۆ ڕاستکردنەوە هەمو ئەو هەڵانەی پێشوو بە پلەی یەکەم پارتی تیایدا زەرەرمەند دەبێت، بۆیە بۆ ئەم هەڵبژاردنە پێویست دەکات نەک بەتەنها یەکێتی، بەڵکو کۆی لایەنە سیاسییەکانی دیکە بێنە سەرخەت بۆئەوەی هەڵبژاردنێکی شەفاف ئەنجام بدرێت تاوەک لەوڕێگەیەوە کۆتای بهێنرێت بەو قۆرخ کارییەی کە لە کوردستاندا هەیە.

لەبارەی هەوڵەکانی ئەمجارەی یەکێتی بۆئەوەی کە لەڕێگەی هەڵبژاردنەوە  ببێت بەهێزی یەکەم و دەسەڵات لە هەولێر و تەواوی کوردستاندا لە دەستی خۆیدابێت، بەمۆ سەید ئەمین، بەربژێری یەکێتی، بۆ پەڕلەمانی کوردستان، ڕونیکردووە:" ئەگەر سەیری قەبارەی هەڵبژاردنەکانی پێشو بکەین  بەو هەموو نایەکسانییەش کە لە هەڵبژاردندا پارتی لە هەولێردا 51% نەبوو کە ئەمە دەرخەری ئەوڕاستییە کە پارتی لە هەولێردا لەڕوی پێگەی سیاسییەوە لە هەولێریشدا هەر لاوازە، بۆیە بۆئەوەی کە هەولێر، هی هەمو خەڵکی کوردستانبێت پێویست دەکات ئەو باڵانسە سیاسییەی کە لە هەولێردا هەیە بە دەنگی جەماوەر یەکلای بکرێتەوە، ئەگەر هەڵبژاردنێکی شەفاف بکرێت ئەوکات دەردەکەوێت کێ خاوەنی هەولێرە.