لاهور شێخ جەنگی دەڵێت پاشەکەوت و لێبڕینی مووچە دەبێت نەمێنێت
(0) /
هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان وتی دەبێت کۆتایی بە پاشکەوت و لێبڕینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بهێندرێت.
لاهور شێخ جەنگی وتی کە سیاسەتە ڕاست و درووستەکەی یەکێتی بە ئاراستەی بەغدا و گەیشتن بە ڕێکەوتن لە نێوان هەر دوو حکومەتی هەرێم و ناوەند و پەنابردن بۆ دەستووری عێراق بووە و لە ئێستادا ئاماژەکانی جێبەجێکردن و پابەندبوونی هەر دوو لا بەو ڕێکەوتنە دەردەکەوێت.
هاوسەرۆکی یەکێتی وتی: یەکێک لە گرنگترین دەرەنجامەکانی ئەو ڕێکەوتنە پاش دابینکردنی تەواوی شایستە داراییەکانی هەرێم لە لایەن بەغداوە، پرسی پاشکەوت و لێبڕینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانە کە دەبێت کۆتایی پێبهێندرێت./.
تێبينيێك بنێرە: