یەکێتی بڕیارە گرنگەکە دەدات
(0) /
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاندووە کە لە ماوەی حەوت تا 10 ڕۆژی داهاتوودا سەبارەت بە پرسی لامەرکەزیەت بڕیارێکی کۆتایی ئەم حیزبە ئاشکرا دەکرێت.
میران محەممەد وتی کە نە یەکێتی و نە خەڵکیش توانایان نەماوە 30 ساڵە بەو شێوازەی ئێستا بژین و لەو بڕوایەداین کە دەبێت پرۆژەی لامەرکەزیەت لە داهاتوویەکی نزیکدا جێبەجێ بکرێت.
ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەبارەت بە ئەگەری ڕەتکردنەوەی پرۆژەی لامەرکەزیەت وتی کە لەو کاتەدا یەکێتی هەڵوێستی خۆیی دەبێت بەڵام پێمان وایە کە دەبێت وەک خۆی جێبەجێ بکرێت.
میران محەممەد وتی کە لە ماوەی هەفتەیەک تا 10 ڕۆژی داهاتوو کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی بەڕێوە دەچێت و ئەو کات هەڵوێستی یەکێتی بە فەرمی ئاشکرا دەبێت./.
تێبينيێك بنێرە: