وتەبێژی حکومەتی هەرێم وەڵامێکی تووندی حەلبوسی دەداتەوە
(0) /
ڕوانگە - دوای ئەوەی بۆ جاری دووەم، محەممەد حەلبوسی سەرۆکی پارتی تەقەدومی عێراقو هاوكات سهرۆكى پێشوى پهرلهمانى عێراق باسى پێشمهرگهى كردهوهو ڕایگهیاند، " پێدانی چەکی قورس بە هێزەکانی پێشمەرگە مەترسی ئەوەی لێ دەکرێت لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم بەکاربهێنرێت.
لە بەرامبەردا پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێم، وڵامێکی توندی ئەو قسانەی حەلبوسی دایەوە و ڕایگەیاند: دڵسۆزی گرانبەهایەو لەکەسێکی هەرزان چاوەڕێی مەکە.
حەلبوسی لە دیدارێکی تەلەفزوێنیدا، ئەوەی ئاشکراکردووەکە:" کە نە حەیدەر عەبادی، نە عادل عەبدولمەهدیو نە مستەفا کازمی، کە یەک لەدوای یەک سەرۆک وەزیرانی عێراق بون، ئامادەنەبون ئەم چەکانە ڕادەستی پێشمەرگە بکەن، بۆچی سودانی بهبێ گەڕانەوە بۆ لایەنە سیاسییەکان ئەم چەکانەی ڕادەستکردن؟" چەکەکان لەبەسرە بون، کازمی پرسو ڕای بەهەمولایەنە سیاسییەکان کرد بەمنیشەوە، ئەوکاتیش ڕەتمکردەوە بەوەی نابێ چەکەکانیان ڕادەستبکرێن".
دوا بهدواى ئهو دیدارهو قسهكانى لهسهر پێشمهرگه، هەر شەوى ڕابردوو پێشەوا هەورامانی وتەبێژی فهرمیى حکومەتی هەرێم سهربارى ڕەخنەی توند لەهەڵوێستو قسهكانى حهلبوسى، هاوكات قسەکانیشى بەزیادەڕۆیی بەرامبەر هەرێمی کوردستان ناوبرد.
پێشهوا ههورامانى لهڕاگهیهنراوهكهیداو بهعهرهبى نوسیویهتى:" (الوفاو غالی جدا، فلا تتوقعه من شخص رخیص)"، واته: دڵسۆزیی گرانبەهایەو لەکەسێکی هەرزان چاوەڕێی مەکە.
پهیامهكهى حەلبوسی لەکاتێکدایە، ڕۆژى 6ی ئابی 2024، ژمارەیەک تۆپی هاویتزەر پێشکەشی وەزارەتی پێشمەرگە کرانو پاشان لەڕێوڕەسمێکدا ڕادەستی هەردوو فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی (1و 2)ی وەزارەتی پێشمەرگە کران.
دواى ئهوهش، ڕۆژی 19ی ئەیلول وەزارەتى بەرگریى عێراق ڕایگەیاند، ڕادەستکردنى تۆپى هاویتزەر بەپێشمەرگە بەگوێرەى یاداشتى سوپاسالاری عێراق بۆ فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکان بوە.
تێبينيێك بنێرە: