لاهور شێخ جەنگی پێدانی نەخۆشخانەی هیوا بە کەرتی تایبەت ڕەتدەکاتەوە

(0) / / كوردستان / لاهور شێخ جەنگی


Jun 19, 2021

قەبارەی فۆنت:

هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان جەختیکردەوە کە ئەم حیزبە ڕێگای کەوتنی نەخۆشخانەی هیوا نادات.

لاهور شێخ جەنگی لە میانەی بەسەرکردنەوەی نەخۆشخانەی هیوا وتی کە بەڵێنمان داوە نەهێڵین نەخۆشخانەی هیوا بکەوێت، لە بەر ئەوەی کە نەخۆشخانەیەکە کە خزمەت بە هەر چوار پارچەی کوردستان دەکات.

ناوبراو وتی کە لە سەدا 60 ی ئەوانەی لە نەخۆشخانەی هیوا چارەسەر وەردەگرن لە پارێزگاکانی دیکەی عێراقەوە دێن و ئەرکی حکومەتی بەغدایە لە سەر کێشەی ئەم نەخۆشخانەیە بێتە سەر خەت.

لاهور شێخ جەنگی وتی کە ئەوەی باس لە پێدانی نەخۆشخانەی هیوا بە کەرتی تایبەت دەکرێت ئەسڵ و ئەساسی نییە و دژی پرەنسیپەکانی سۆشیاڵ دیمۆکراتی یەکێتییە و ڕێگا بەوە نادەین بدرێتە کەرتی تایبەت./.