ناوەڕۆکی ڕێکەوتنەکەی یەکێتی و گۆڕان ئاشکرا بوو

(0) / / كوردستان / لاهور شێخ جەنگی


Jun 21, 2021

قەبارەی فۆنت:

ناوەڕۆکی یادادشتی ڕێکەوتنی نێوان یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان کە بە هاوپەیمانی کوردستان ناسراوە، ئاشکرا بوو.

ڕێکەوتنەکە ڕۆژی یەک شەممە لە نێوان هاوسەرۆکانی یەکێتی و ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان واژۆ کرا و چەندین بەش لە خۆ دەگرێت.

هەر دوو لا ڕێکەوتوون کە بۆ هەڵبژاردنەکانی مانگی ئۆکتۆبەری عێراق کاندیدەکانیان لە ژێر ناوی هاوپەیمانی کوردستان پێشکەش بکەن.

هاوپەیمانی کوردستانی لە لایەن لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی سەرکردایەتی دەکرێت.

یەکێتی و بزوتنەوەی گۆڕان دەرباز محەممەدیان وەک نوێنەری هاوپەیمانی کورددستانی بۆ ڕێکخستنی پەیوەندی لە گەڵ کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەستنیشان کردووە.

یەکێتی و گۆڕان ڕایانگەیاندووە کە بە ڕەزامەندی هاوبەش بڕیار دەدرێت لە سەر بەشداریکردنی هەر لایەن و حیزبێکی دیکە لە هاوپەیمانی کوردستانی.

کارکردن لە پێناو بە دەستهێنانی مافە دەستوورییەکانی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەی ناوچە دابڕێندراوەکان بە بەشێک لە ئامانجەکانی ئەم هاوپەیمانییە ڕاگەێندراوە.

هەروەها یەکێتی و گۆڕان لێژنەیەکی هاوبەش بۆ هەماهەنگی پەیوەندییەکان، هەڵبژاردن، ڕاگەیاندن، ڕێکخستن، کارگێڕی و دارایی پێک دێنن./.