یەکگرتووی ئیسلامی پێشبینی داهاتوویەکی ئومێدبەخش بۆ هەرێمی کوردستان ناکات

(0) / / كوردستان / یەکگرتووی ئیسلامی


Jun 23, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ڕایگەیاند کە هەرێمی کوردستان ئێستا لە بارودۆخێکی ئاڵۆزی قەیراناوی و دواکەوتوویی وەهادایە کە بەداخەوە چاوەڕوانی داهاتوویەکی ئومێدبەخشی لێناکرێت.

هادی عەلی لە نووسینێکدا ڕایگەیاندووە کە دەستەبژێر و سەرکردایەتی کوردی بە درێژایی دەیان ساڵی ڕابردوو بە هۆی شۆڕش و ڕوبەڕوبونەوە چەکدارییەکانەوە ئەوەندەی فێری مردن و وێرانکاری بوون، فێزی هونەری ژیانسازی و بیناکردن نەبوون.

ناوبراو وتی کە لە پاش نزیکەی 30 ساڵ لە حکومڕانی سەربەخۆ و ئیدارەی خۆیی، نەیانتوانی ئەو هەموو دەرفەت و ئیمکانیاتەی کە لە بەردەست بووە بە شێوەیەکی درووست لە پرۆسەیەکی نیشتمانسازی هاوچەرخدا بەکاری بهێنن./.