قەتەر گەورەترین ناوەندی کوتانی ڤاکسێنی کۆرۆنای لە سەر ئاستی جیهان کردەوە

(0) / / ئاسیا / کۆرۆنا


Jun 23, 2021

قەبارەی فۆنت:

قەتەر بۆ خێراکردنی پرۆسەی کوتانی خەڵک بە ڤاکسێنی کۆرۆنا، گەورەترین ناوەندی تایبەتی لە سەر ئاستی جیهاندا کردەوە.

گەورەترین ناوەندی کوتانی ڤاکسێنی کۆرۆنا لە سەر ئاستی جیهان لە شاری دەوحەی پایتەختی قەتەر کرایەوە.

حەنان ئەلکەواری وەزیری تەندرووستی قەتەر ئەم هەواڵەی ڕاگەیاند و وتی کە ئامانج لە کردنەوەی ناوەندەکە خێراترکردنی پرۆسەی کوتانی خەڵکە بە ڤاکسێنی کۆرۆنا.

وتیشی کە حکومەتی قەتەر بەڵێنی کوتانی سەرجەم دانیشتووانی وڵاتی بە ڤاکسێنی کۆرۆنا داوە.

ئەم ناوەندە 300 هەزار مەتری چوارگۆشە ڕوبەرەکەیەتی و بە گەورەترین ناوەند لە سەر ئاستی جیهان هەژمار دەکرێت، 300 بەشی تێدایە و 700 فەرمانبەری هەیە و دەتوانێت ڕۆژانە 25 هەزار ژەمە ڤاکسێنی کۆرۆنا دابین بکات./.