ئەندامێکی سەرکردایەتی کۆمەڵی دادگەری: وەک حیزبێکی ئیسلامی دەمێنینەوە

(0) / / كوردستان / کۆمەڵی دادگەری


Feb 21, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی سەرکردایەتی کۆمەڵی دادگەری کوردستان بە ئاماژە بە لابردنی پاشگری ئیسلامی لەم حیزبە لە کۆنگرەی چوارەم، وتی کە ناوەڕۆک نەگۆڕاوە و لە ڕێنماییە ئیسلامییەکان لا نادەین و دەستبەرداری نابین.

محەممەد حەکیم بە ماڵپەڕی شارپرێس ی ڕاگەیاندووە کە بیرۆکەی لابردنی پاشگری ئیسلامی لە کۆمەڵ ماوەی زیاتر لە ساڵێکە لە لایەن مامۆستا عەلی باپیرەوە گەڵاڵە و لە چەند کۆبوونەوەیەکدا باسیش کراوە.

ناوبراو وتی کە ئەم گۆڕانکارییە نابێتە هۆی ئەوەی کە ئێمە واز لە ئیسلامیەتی خۆمان بێنین و وەک جاران لە سەری بەردەوام دەبین./.