کوڕانی نەوشیروان مستەفا پشتیوانی لە لیستی (114)ی بزوتنەوەی گۆڕان دەکەن

(0) / / هەڵبژاردن / زایەڵە نەوشیروان مستەفا گۆڕان


Oct 05, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - کوڕانی نەوشیروان مستەفا ڕایانگەیاند: کاندیدەکانی لیستی (114)ی بزوتنەوەی گۆڕان هاوڕێ‌و هاوسەنگەرو هەڵسوڕاوی دیاری ئێمەن و  پشتیوان‌و هاوکاریان دەبین بۆ سەرکەوتنیان.

لە بارەی ناکۆکییەکانی ناو بزووتنەوەی گۆڕانەوە کوڕانی نەوشیروان مستەفا ڕاگەیەندراوێکیان بڵاو کردەوە و ڕایاگەیاند:" مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان، گردی زەرگەتەیە.
هەر لەو ڕاگەیەراوەدا ئەوەشخراوەتەڕوو:" جڤاتی نیشتیمانیی هەڵبژێردراو کۆبونەوەی نائاسایی لەگردی زەرگەتە ئەنجامداوەو چەند بڕیاڕێکی دەرکردوە، لەوانەش، دەستوری ناوخۆیی بزوتنەوەكه‌ بنەمای کاری یاسایی‌و ڕێکخراوەیی بزوتنەوەی گۆڕانە؛ ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفا دایناوە، پێشێلکردنی دەستور ڕەتکراوەیە، هەموو ڕێکارێکی یاسایی‌و سیاسیی دەگرینەبەر بۆ جێبەجێکردنی دەستور.

باس لەوەسکراوە:"ژوری هەڵبژاردن بەرپرسیارە لەدیاریکردنی ڕۆژی هەڵبژاردنی ڕێکخەری گشتی‌و ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن کە دەستوری ناوخۆیی دیاریکردوە لەیەککاتداو بەیەک پاکێج ئەنجامدەدرێت، هەر هەڵبژاردنێک لەژێر هەر ناوێکدا ئەنجامبدرێت، سەرلەبەری نادەستوریی‌و ناقانونی‌و نادیموکراتییە، هەروەها ئاماژە بەوەشکراوە:" کارکردنی جڤاتی نیشتیمانی لەسەر بنەمای دەستورو بەرنامەی سیاسی بزوتنەوەی گۆڕانە، دەرگای دڵ‌و ماڵی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ هەموو گۆڕانخوازان کراوە بۆ کاری پێکەوەیی پاڵپشت بەدەستوری ناوخۆ.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا  وتیانە:"سەرەڕای ئەوەی بزوتنەوەی گۆڕان بڕیاری بەشداریکردن یان بەشدارینەکردنی لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی نەداوە، جڤاتی نیشتیمانیی هەڵبژێردراو بەرپرسیارێتیی ئەمری واقیع هەڵناگرێ، ئاشکرایە کاندیدەکانی لیستی (114)ی بزوتنەوەی گۆڕان هاوڕێ‌و هاوسەنگەرو هەڵسوڕاوی دیاری ئێمەن، بۆیە پشتیوان‌و هاوکاریان دەبین بۆ سەرکەوتنیان".