هاتووچۆی گەرمیان، پەیامێک ئاراستەی شۆفێرانی ناوچەکە دەکات
(0) /
ڕوانگە - بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان، شۆفێرانی ناوچەکە ئاگادار دەکاتەوە کە لە ئەمڕۆ چوارشەمە ٢٠٢٤/١٠/٩ لە کاتژمێر ٧:٠٠ سەر لە بەیانییەوە ڕێگای ساڵەح ئاغا تاکو سێ ڕیانی بان ڕاستای بەرامبەر کەمپی کۆنی ئاوارەکان، لە سنوری قەزای خانەقین تاکو کاتژمێر ٧:٠٠ ــی ئێوارە دادەخرێت.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان، هۆکاری داخستنی ڕێگاکەش بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە کارکردن لە ڕێگاکەدا دەستی پێکردووە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان، ئەوەشی خستۆتەڕوو:"
ڕێگای هاتووچۆکردن دەکەوێتە سەر ڕێگای خانەقین بۆ کەلار، بۆ ئەو مەبەستە پێویستە شۆفێران ئاگاداربن، تاکو بەدووربن لە ڕووداوی نەخوازراو.
تێبينيێك بنێرە: