بایدن باری نائاسایی لە ویلایەتێکی ئەمریکا ڕاگەیاند
(0) /
پاش ڕووخانی باڵاخانەیەکی 11 نهۆمی، سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ویلایەتی فلۆریدا باری نائاسایی ڕاگەیاند.
کۆشکی سپی ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند کە لە سەر ڕاسپاردەی جۆ بایدن، باری نائاسایی لە ویلایەتی فلۆریدا ڕاگەێندراوە بە هۆی داڕمانی باڵاخانەیەکی 11 نهۆمی بە سەر دانیشتووانەکەیدا.
لە شاری مایامی لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا بەشێک لە باڵاخانەیەکی 11 نهۆمی داڕووخا و ژمارەیک قوربانیی لێکەوتەوە و ژمارەیەکی دیکەش لە ژێر داروپەرتوەکاندا ماونەتەوە./.
تێبينيێك بنێرە: