کۆچبەرانی لوبنان دەبنە بارگرانی بۆ عێراق

(0) / / عێراق / لوبنان عێراق کۆچ‌و کۆچبەران


Oct 15, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - بەڕێوەبەری لقی سلێمانی وەزارەتی کۆچ‌و کۆچبەرانی عێراق، بۆ دەنگی ئەمەریکا، ئاشکرایکردووە:"  نزیکەی 25 خێزانی ئاوارەی لوبنانی هاتونەتە شاری هەولێر وئاماژەی بەوەشکردووە: هاتنی ئەو خێزانانە دەبێتە بارگرانیی بۆ عێراق.

سامر مەشکور بەڕێوەبەری لقی سلێمانی وەزارەتی کۆچ‌و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاندووە:"لەئاستی عێراق تائێستا 1100 بۆ 1200 خێزانی لوبنانی هاتونەتە عێراق کە بەنزیکەیی دەگاتە 3500 کەس، زیاتر دابەشبون بەسەر باشوری عێراق، لەشارەکانی کەربەلاو نەجەف‌و سەڵاحەدین‌و بەغدا، لەئێستادا شوێنی نیشتەجێبون نییە بۆ ئەو ئاوارانە، بۆیە هەموی لەهۆتێل جێیان کراوەتەوە.

سامر مەشکور، ڕونیکردۆتەوە:"ژمارەیەکیش خێزانی کەم هاتونەتە هەرێم، بۆ نمونە هەولێر کەمتر لە25 خێزان، کەرکوک نزیکەی 50 خێزان، بەڵام کەس نەهاتوە بۆ سلێمانی.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی کۆچ‌و کۆچبەران باسی لەوەشکرد، هاتنی ئەو خێزانانە دەبێتە بارگرانی بۆ عێراق، بەڵام دەستی مەزهەبی لەپشت هێنانیانەوەیە.