زیاتر لە سەد هەزار دەنگدەر کارتی دەنگدانیان وەرنەگرتۆتەوە
(0) /
ڕوانگە - ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٠٢٤/١٠/١٥ دوایین ڕۆژی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانە و بەپێی بڕیاری کۆمیسیۆن پێویستە حزب و کاندیدەکان لە کاتژمێر 12ی شەوەوە بانگەشە ڕابگرن.
هەر ئەمڕۆ سێشەممە دوا وادەیە بۆ وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدان کە بە پێی ئامارەکانی کۆمسیۆن تا دوێنێ 112 هەزار دەنگدەر کارتەکانیان وەرنەگرتبووەوە.
بڕیارە ڕۆژی هەینی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت و دوو ڕۆژ دواتریش دەنگدانی گشتی بەڕێوەبچێت
تێبينيێك بنێرە: