عومەر بەشیر دەدرێتە دادگای لاهای نێودەوڵەتی

(0) / / ئەفریقیا / سودان


Jun 27, 2021

قەبارەی فۆنت:

بە تێپەڕبوونی 18 مانگ بە سەر ڕێکەوتنی حکومەتی کاتی سودان بۆ دادگاییکردنی عومەر بەشیر لە دادگای لاهای، وەزیری کاروباری فیدراڵی سودان ڕایگەیاند کە خەرتوم بڕیاری ڕادەستکردنی ناوبراوی بە دادگای لاهای دەرکردووە.

بەرپرسێکی باڵای حکومەتی سودان ڕایگەیاند کە ئەم وڵاتە عومەر بەشیر سەرۆک کۆماری لە سەر کار لادراو و ئەندامانی باڵای حکومەتەکەی ڕادەستی دیوانی باڵای دادی نێودەوڵەتی دەکات.

بوتاینا دینار وەزیری کاروباری فیدراڵی سودان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە حکومەت بڕیاریداوە عومەر بەشیر و تاوانبارانی دیکە ڕادەستی دادگای لاهای بکات.

عومەر بەشیر نیسانی ساڵی 2019 بە هۆی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک لە بەرامبەر دۆخی نالەباری ئابوری و کۆمەڵایەتی سودان، لە لایەن فەرماندەیی سوپای ئەم وڵاتەوە لە سەر کار لادرا و پاش ئەوەش بە تۆمەتی گەندەڵی دارایی کەوتە زیندانەوە./.