مالیکی: سیستەمی سەرۆکایەتی باشترین چارەسەرە بۆ عێراق

(0) / / ئاسیا / نوری مالیکی


Feb 21, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق ڕایگەیاندووە کە سیستەمی پەرلەمانی ناتوانێت کێشەکانی ئەم وڵاتە چارەسەر بکات و باشترین بژاردە گەڕانەوەیە بۆ سیستەمی سەرۆکایەتی.

نوری مالیکی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاندووە کە سیستەمی سەرۆکایەتی بۆ عێراق باشترە لە سیستەمی پەرلەمانی.

ناوبراو وتی کە لە پاش ڕووخانی سەدام نەک تەنیا شێعەکان بەڵکوو هیچ یەک لە عێراقییەکان بە مافەکانی خۆیان نەگەیشتوون.

مالیکی وتی: پارێزگا شێعەنشینەکان مافی خۆیان لە پترۆدۆلار وەرنەگرتووە.

سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق جێبەجێنەکردنی یاساکانی نەوت و گاز و دابەشکردنی داهاتەکانی بە مەترسییەکی گەورە ناو بردووە.

ڕاشیگەیاندووە کە بودجەی ساڵی 2021 عێراق بەم کێشانەی بەردەمەوە ناتوانێت پارێزگاکان لە دواکەوتوویی ڕزگار بکات./.