بزانە عێراق لە بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار چەندە قازانجی کردووە؟
(0) /
ئەندامێکی کوردی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕەتیدەکاتەوە کە ئەم وڵاتە بە هۆی قەیرانی داراییەوە، ئابورییەکەی دابڕووخێت.
جەمال کۆچەر بە ڕۆژنامەی مەدای عێراقی ڕاگەیاندووە کە عێراق وڵاتێکی دەوڵەمەندە و کاتێکیش نرخی نەوت گەیشتە 20 دۆلار، دانەڕووخا.
ناوبراو وتی کە لە ئێستادا عێراق بوژانەوەی بەخۆوە بینیوە و یەدەگی دراوی بیانی و ئاستی هەناردەی نەوت زیادیانکردووە و هەوڵی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیش دەدرێت.
جەمال کۆچەر ڕایگەیاند کە بە هۆی بەرزکردنەوەی نرخی دۆلارەوە حکومەتی عێراق 22 ترلیۆن دیناری دەست کەوتووە و بەوەش کێشەی مووچەی چارەسەر کردووە./.
تێبينيێك بنێرە: