هۆکارەکانی دواکەوتنی مووچە ڕاگەێندرا
(0) /
سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند هۆکارێکی دواکەوتنی دابەشکردنی مووچەی ئاشکرا کردووە.
ئەو سەرچاوەیە کە ناوەکەی ئاشکرا نەکراوە، ڕایگەیاندووە کە مانگی ڕابردوو لە پارێزگای سلێمانی تەنیا 100 ملیار دینار وەک داهاتی دابینکراو بۆ مووچە بۆ خەزێنەی حکومەت گەڕاوەتەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە مووچەی سنوری پارێزگای سلێمانی نزیکەی 288 ملیار دینارە.
بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی دواکەوتنی مووچە ئەوەیە کە تا ڕۆژی 4 ی تەمموز بەشێک لە داهاتی نەوت بۆ بانکی ئار تی نەگەڕاوەتەوە.
ڕاشیگەیاندووە کە هەر تا ڕۆژی 4 ی تەمموز پارەی داهاتی ناوخۆیی هەر دوو پارێزگای هەولێر و دهۆک ڕادەست نەکراوە.
سەرچاوەکەی ئەنجومەنی وەزیران هەروەها ڕایگەیاندووە کە لە مانگی 3 و 4 ی ئەمساڵ زیاتر لە 5 ملیار و 158 ملیۆن دینار بۆ هەر دوو لیوای 9 و 12 ی وەزارەتی پێشمەرگە دابین کراوە کە بە هۆی هەندێک هۆکارەوە لە هاوکارییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان بێبەش کراون./.
تێبينيێك بنێرە: