پێنجەمین فیستیڤاڵی بازاڕ  لە گەرمیان  بەڕێوەدەچێت

(0) / / كوردستان / ڕوانگە گەرمیان بازاڕ کوردستان


Nov 12, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - لە ژێر چاودێری بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری گەرمیان و بەهەماهەنگی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان، پێنجەمین فیستیڤاڵی بازاڕ لەگەرمیان بەڕێوەدەچێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری گەرمیان، ڕونیکردەوە:" فیستیڤاڵەکە لەژێر چاودێری ئەواندا بەڕێوە دەچێت و   لە بەرواری ٢٠٢٤/١١/١٤  تاوەکو ٢٠٢٤/١١/١٧ دەخایەنێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری گەرمیان، ئەوەشیخستۆتەڕوو:"لە فیستیڤاڵی بازاڕی گەرمیاندا ساڵانە نزیکەی ( ٣٠٠ ) کۆمپانیا و بڕاند و خاوەنکار و کاری دەستی خانمان و خواردنی کوردەواری لە شاری کەلار بەشدار دەبن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری گەرمیان، ئاماژەی بەوەشکردووە:"فیستیڤاڵەکە بە میوانداری زیاتر لە ( ١٧٠،٠٠٠ ) میوان و گەشتیار بەڕێوە دەچێت.

فیستیڤاڵی بازاڕ بۆ ماوەی چوار ڕۆژ لە بەرواری ٢٠٢٤/١١/١٤  تاوەکو ٢٠٢٤/١١/١٧ لە پارکی شاری یاری کەلار بەردەوام دەبێت.