پێنجەمین فیستیڤاڵی بازاڕ لە گەرمیان بەڕێوەدەچێت
(0) /
ڕوانگە - لە ژێر چاودێری بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری گەرمیان و بەهەماهەنگی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان، پێنجەمین فیستیڤاڵی بازاڕ لەگەرمیان بەڕێوەدەچێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری گەرمیان، ڕونیکردەوە:" فیستیڤاڵەکە لەژێر چاودێری ئەواندا بەڕێوە دەچێت و لە بەرواری ٢٠٢٤/١١/١٤ تاوەکو ٢٠٢٤/١١/١٧ دەخایەنێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری گەرمیان، ئەوەشیخستۆتەڕوو:"لە فیستیڤاڵی بازاڕی گەرمیاندا ساڵانە نزیکەی ( ٣٠٠ ) کۆمپانیا و بڕاند و خاوەنکار و کاری دەستی خانمان و خواردنی کوردەواری لە شاری کەلار بەشدار دەبن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری گەرمیان، ئاماژەی بەوەشکردووە:"فیستیڤاڵەکە بە میوانداری زیاتر لە ( ١٧٠،٠٠٠ ) میوان و گەشتیار بەڕێوە دەچێت.
فیستیڤاڵی بازاڕ بۆ ماوەی چوار ڕۆژ لە بەرواری ٢٠٢٤/١١/١٤ تاوەکو ٢٠٢٤/١١/١٧ لە پارکی شاری یاری کەلار بەردەوام دەبێت.
تێبينيێك بنێرە: