کەمال ڕەئوف: کورد هیچ سودێکی لەو دەنگۆیانە نەبینیوە کە دەوترێت ئیسرائیل دۆستی کوردە و کورد دۆستایەتی لەگەڵ ئیسرائیل دا دەکات

(0) / / چاوپێكەوتن / ڕوانگە کوردستان عێراق کەمال ڕەئوف


5 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - کەمال ڕەئوف وێڕای ئاماژە بەوەی کە کورد هیچ سودێکی لەو دەنگۆیانە نەبینیوە کە دەوترێت ئیسرائیل دۆستی کوردە و کورد دۆستایەتی لەگەڵ ئیسرائیل دا دەکات، وتی:  پەیامەکەی وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل کارتێکی فشارە لەسەر وڵاتانی ناوچەکە.

لە وتوێژی لەگەڵ پەیامنێری ڕوانگە، لەبارەی پەیامەکەی وەزیری نوێی دەرەوەی ئیسرائیل، کە ئاماژەی بەوەکردبوو، ئیسرائیل داوای کردووە لەگەڵ کورد، ببنە هاوپەیمان، کەمال ڕەئوف، نوسەر و ڕۆژنامەنوس، ڕایگەیاند:" ئەو پەیامەی وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل  زیاتر وەک کارتێکی گوشار لەسەر وڵاتانی ناوچەکە و بەتایبەتی لەسەر ئێران و تورکیا و عێراق، بەکاری دەهێنن، ئەگینا ڕوونە کە پەیوەندی کورد لەگەڵ هێزە ئیقلیمیەکاندا گرنگتر و کاریگەرترە وەک لەوەی کە پەیوەندی لەگەڵ وڵاتێکی وەک ئیسرائیلدا هەبێت.

کەمال ڕەئوف، نوسەر و ڕۆژنامەنوس، بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:" ئەو پەیامەی وەزیری نوێی دەرەوەی ئیسرائیل پەیامێکی جدی نییە و ساڵەهایە باس لە پەیوەندی نێوان ئیسرائیل و کورد دەکرێت، بەڵام کورد تاوەکو ئێستا هیچ سودێکی لەم پەیوەندی و دەنگۆیانە نەبینیوە کە دەوترێت ئیسرائیل دۆستی کوردە و کورد دۆستایەتی لەگەڵ ئیسرائیل دا دەکات."

وتیشی:" بەبڕوای من ئەم پەیامە زیاتر وەک کارتێکی گوشار لەسەر وڵاتانی ناوچەکە و بەتایبەتی لەسەر ئێران و تورکیا و عێراق، بەکاری دەهێنن، ئەگینا ڕوونە کە پەیوەندی کورد لەگەڵ هێزە ئیقلیمیەکاندا گرنگتر و کاریگەرترە وەک لەوەی کە پەیوەندی لەگەڵ وڵاتێکی وەک ئیسرائیلدا هەبێت کەخۆی کێشە و گیروگرفتی زۆرە."

کەمال ڕەئوف، ڕونیشیکردەوە:" ڕاستە لە ئیسرائیل کورد هەیە جولەکەیە و ئەوە بەشێکە لە مێژوو هیچ پەیوەندییەکی بەوەوەنییە، بەڵام ئەوەی پەیوەندی بە سیاسەتی ئێستای ئیسرائیلەوە هەیە بەتایبەتی لەم کاتەدا کە کۆمەڵکوژی دەکات لە غەزە و لوبنان، پێموابێت زیانی زیاترە و ئامانجەکەی ئامانجێکی سیاسییە نەک ئامانجی چارەسەرکردنی کێشەی دۆزی کورد."

لەبارەی ئەوەی کە ئایە بۆ سەرکردایەتی کورد تاچەند گرنگە هاوسەنگی لە پەیوەندییەکانیدا ڕابگرێت؟ کەمال ڕەئوف، نوسەر و ڕۆژنامەنوس، ئاماژەی بەوەدا:" بۆ کورد گرنگە وەکو فەلەستینیەکان و لوبنانیەکان  بیرنەکاتەوە، چونکە پرسی ئەوان پرسێکە تایبەتە بە خۆیان، بۆیە بۆ کورد گرنگە هاوسەنگی ڕابگرێت، ئێمە لە پەیوەندی کێشەی فەلەستین و ئیسرائیل و یاخود فەلەستین و وڵاتانی عەرەبیدا ئێمە تەرەف نین، تەنها ئەوکاتانە نەبێت کە باری ئەمنی و گوزەرانی خەڵکی ئەوناوچانە تێکبچێت و کێشەیان بۆ دروست دەبێت، بەڵام دیسانەوە ناکرێت کورد لە فەلەستینیەکان  فەلەستینی تر بێت و لە عەرەب عەرەب تربێت، چونکە دەبینین 20 دەوڵەتی عەرەبی هەیە و ئەوان خۆیان بێدەنگن لەبەرامبەر ئەو قەزێدا، هەرێمی کوردستان کە هێشتا دەڵەمەیە و هیچ نییە توانای خۆپاراستنی خۆیشی نییە ئەتوانێ لەناو ئەم قەزێیەدا چیبکات؟ لەبەرئەوە هاوسەنگی ڕاگرتن گرنگە وە دەبێت کورد بۆخۆی تەرەف نەبێت، کورد کێشەیەکی خۆی هەیە کێشەی بونیادی هەیە کێشەی جوگرافیا و عەرز و خاکی هەیە بەمەوە خۆی سەرقاڵبکات حاوەکو خۆی بە کێشەی وڵاتانی دیکەوە سەرقاڵ بکات."