ڕوانگه‌ی ئیسرائیل به‌رامبه‌ر كورد چه‌نده ستراتیجیه چه‌نده تاكتیكیه؟ (بەشی دووهەم)
(0) /
ڕوانگە - توێژینه‌وه‌یه‌كی بۆردی توێژینه‌وه‌ی دەزگای ستاندەر له‌باره‌ی: لیدوانه‌كه‌ی (گیدئۆن ساغ) وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل .
كوردستان ئيسرائيلى دووەمە یان مه‌ینه‌تیه‌كه‌ی وێچووى فەلەستینە؟
له ڕاڤه‌ى زاراوه‌ى (قضیه شرق الاوسط) جاران مه‌به‌ستیان كێشه‌ى عه‌ره‌ب وئیسرائیل بوو، لە هەر نۆ پرۆژەکەى جیهانى لەبارەى ڕۆژهەلاتى ناوەڕاست هەر ئەوە دووباردەکرایەوە ، لەلاى عەرەبیش هەروابوو دان بەبوونى کێشەى تر نەدەهێنرا ،ته‌نانه‌ت له فه‌رهه‌نگى (حزب التحریر الاسلامی) ده‌لێ له 90%ى كێشه‌ى ڕۆژهه‌لاتى ناوه‌ڕاست بریتیه له كێشه‌ى فه‌له‌ستین( مفاهیم سیاسیه لحزب التحریر، ص99 ) ، بۆیه ناوى (قه‌زیه‌ى مه‌ركه‌زى) بۆ دیارى كراوه، هه‌تا به‌شێكى زۆر له ماركسیه‌كورده‌كان وئیسلامیه‌كانیش واى ناوده‌به‌ن ،ئێستا ده‌ركه‌وتوه كۆمه‌لێك كێشه‌ى تر‌ى سه‌ختى تیایه هه‌روه‌ها میله‌تانى ناوچه‌كه‌ش نه‌كه‌وتنه به‌ختیارى ،له‌وانه دۆزى كورد،ئه‌ویش له هه‌مان بارودۆخى كێشه‌ى فه‌له‌ستین دروست بوه ، هەردوو دۆز گرنگ وسەرەکى وناوەندیە ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌ندێ لاى وێكچووى كوردستان وفه‌له‌ستین باس ده‌كه‌ین ، ئەو وێکچوونە پەیامێکە بۆ هەندێ ناشیۆنالیزمى کورد کە لە هەول وتەقەلادایە کورد‌و ئیسرائیل وێکبچوێنى و لەهەمان کاتیش پەیامە بۆ هەندێ ناشیۆنالیزمى عەرەبی کە دەیەوێ بیسەلمێنى دەولەتى کوردستانى واتە ئیسرائیلى دووەم، بەو شێوەیە هەردوولاى توندڕەوى کوردى وعربی لەو ڕوەوە پێک دەگەن ، بەلام ئەو بۆچوونە بەتەواوى چەوت و ناڕاستە ،وەک لەخوارەوە وورد تر دەردەکەوێ دۆزى کورد‌و دۆزى فەلەستینە لەجەوهەردا یەک دۆزە ,بەو شێوەى خوارەوە :
1ـ كوردستان وفه‌له‌ستین له‌دواى جه‌نگى یەکەمی جیهانى(1914-1918) وله كۆنگره‌ى (سایكس بیكۆ) نه‌خشه‌ى دابه‌شى ومه‌ینه‌تیان بۆ دانراو له‌سیڤه‌ر جێبه‌جی كرا .
2ـ مه‌ینه‌تى هه‌ردوولا له‌یه‌ك كارخانه دروست بووه، داگیركه‌رى هه‌ردوولا له سایكس بیكۆ بناغه‌ڕێژكراو له(به‌شى 7ى سێڤر)جێبه‌جێ كرا، عیراق به پێى ماده‌ى 94 دروست بوو، به‌گشتی تر: عێراق و سوریا وفەلەستین وئیسرائیل به‌پێى مادده‌كانى (94-99)، میسر به‌پێى مادده‌ى (101-113)، سودان له (113-114)، مه‌غریب و تونس له مادده‌ى (188-120)، لیبیا له مادده‌ى (121-122)، حیجاز به‌پێى ماده‌كانى (98-99)... ، هه‌رچی ئیسرائیله به ماده‌ى 95 له چوارچێوه‌ی ماده‌كانی (94-99)، وولاتانی تری ناوچه‌كه‌ش به‌هه‌مان شێوه ده‌وله‌تی توركیاش به ماده‌كانى 27 و132 و دوايش له ڕێكه‌وتنامه‌ی لۆزان ته‌واو بوو (ده‌قی ئه‌و مادانه له پاشكۆی ئه‌و نوسینه بلاوده‌كه‌ینه‌وه ) .
3ـ كوردستان به پێى بڕیاڕه‌كانى سایكس بیكۆو سان ریمۆو لۆزان بۆ چوار به‌شى سه‌ره‌كى دابه‌ش كرا فه‌له‌ستینیش به هه‌مان بڕیاڕو له‌كۆتاییه‌كه‌ى به بڕیاڕى181و هاوپێچه‌كانى (نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان) بۆ چوار پارچه دابه‌شكرا، به‌وشێوه‌یه: 5%ى بۆ ده‌وڵه‌تى ئیسرائیل ،ناوچه‌ى قودس بۆ نێود ه‌وڵه‌تى ، قه‌تاع غزه بۆ میسر، (ضفه الغربیه) بۆ ئه‌رده‌ن له 16/ 12 /1949 ئورده‌نیش به فه‌رمى وه‌رى گرت (القاموس السیاسی- ص753 ) ، بۆ یه‌كه‌م جار له‌سالى 1950ئورده‌ن ناوى له‌و ناوچه‌یه نا (الضفه الغربیه)له‌دواى ئه‌وه‌ى له‌گه‌ل ئیسرائیل ڕێك كه‌وتن،دواى ئیسرائیل له 1967 داگیرى كردوون.
كه‌واته گه‌لى فه‌له‌ستینش وه‌ك گه‌لی كوردستان هه‌م دابه‌شكران و هه‌م بى به‌ش كران له مافى چاره‌ى خۆنوسى و به‌ده‌وڵه‌ت بوون، فه‌له‌ستینش وه‌ك كوردستان دابه‌شیش كرا بۆ چوار به‌ش.
4 ـ هه‌ردوولا به پێى (ماده‌ى 22ى به‌شى یه‌كه‌مى په‌یماننامه‌ى كۆمه‌له‌ى گه‌لان)كه‌وتنه ژێر سیسته‌مى ئینتدابى ده‌وڵه‌ته داگیركه‌ره‌كه‌و له‌وێش بۆ ژێر ئینتدابى به‌ریتانى.
5ـ به هۆى ڕێكه‌وتنى مه‌لیك فه‌یسه‌ڵ وحایم وایزمان عیراق وئیسرائیل دروست كران و هه‌ردوو گه‌لی فەلەستین و كوردستان كه‌وتنه مه‌ینه‌ته‌وه (ده‌قی ڕێكه‌وتنه‌كه له‌پاشكۆی ئه‌و نوسینه‌یه ) .
6ـ هه‌ردوولا ئه‌و ڕێسایه‌یان به‌سه‌ر پیاده‌ده‌بێ كه جه‌مال عه‌بدولناسر بۆ (جۆن كه‌نه‌دى) نوسیویه‌تى له‌وه‌ڵامى ئه‌ودروشمه‌ى هرتزل (نیشتمانێكى بێ خاوه‌ن بۆ میله‌تێكى بێ نیشتمان)ده‌ڵێ: فه‌له‌ستین نیشتمانى بێ خاوه‌ن نیه تا پێشكه‌شى میله‌تێكى بێ نیشتمان بكرێت (فلسطین فى رسائل عبد الناصروكندى ص22) ، كوردستانیش ئاوا نیشتمانێكى بێ خاوه‌ن نیه .
7 ـ هه‌ردوولا دووچارى داگیركاریه‌كى ده‌وڵه‌تى تازه دروستكراو و نامۆ بوون ،وه‌ك نمونه ده‌وڵه‌تى عێراق وه‌ك ده‌وله‌تى ئیسرائیل دروست كراوه تا ئه‌و ساته‌ش نه‌دامه‌زرێنه‌ره‌كه‌ى دیارى كراوه نه رۆژى نیشتمانیشى ، به‌هه‌مان شێوه ده‌وله‌تی توركیا‌و ده‌وله‌تی سوریاش تازه دروست ببون .
8ـ هه‌ردوولا دووچارى چه‌وساندنه‌وه وپاكتاوى ڕه‌گه‌زى بوونه‌وه، له فه‌له‌ستین (به‌یه‌هودى كردن)له كوردستانیش (به‌عه‌ره‌ب كردن)،ژماره‌ى یه‌هود پێش سایكس بیكۆ(1890ز)له فەلەستین 20000یه‌هودى بووه ، سالى1947 گه‌یشته 100000 كه‌س ،سالى دواى بووه 200هه‌زار .. ، به‌هه‌مان شێوه ژماره‌ى عه‌ره‌ب له‌كه‌ركوك پێش سایكس پیكۆ وه‌ك له (قاموس الاعلامى عوسمانى) ده‌لێ كه‌ركوك شارێكى كوردستانیه و3/4ى كوردن، ئه‌وه‌ى تریشى تورك وعه‌ره‌بن، 760 جووله‌كه و460كلدانى لێیه. له نێوان هه‌ردووئامارى 1957 و1977 عه‌ره‌ب له كه‌ركوك له رێژه‌ی 28%به‌رز بۆوه بۆ44,4 %، هه‌رچى كورده ڕێژه‌ى كه‌م بۆوه‌له (48,3 %) بۆ(37,6 %.
9ـ شۆرشى هه‌ردوولا به‌تیرۆروتێكده‌رو ناوزه‌د ده‌كرێن، له پرۆتۆكۆلى(ژ:19) شۆرش به (سه‌گ به فیل ڕه‌وین ) وه‌سف ده‌كات .
10- هه‌ردوولا به‌لێنى مافیان پێدرا دواى جینوساید كران،له به‌لێنى بلفۆر باس له ڕێزى مافى عه‌ره‌ب له فلستین كراوه،له كۆنگره‌ى قاهیره‌و وه‌رگیرانى عیراق له عوسبه مافى كورد باس كراوه،بۆ هیچ لایه‌ك حێبه‌جێ نه‌كرا.
...له‌گه‌ل زۆر لاى تر‌ى لێكچوو..
له‌سه‌ر ئه‌و بنچینه قوولانه هه‌مو لایه‌نه كوردستانیه‌كان به‌فه‌رمی (دژایه‌تی ئیسرائیلی)و(دۆستایه‌تی فەلەستینیان) تۆمار كردوه‌و ، وه‌ك له‌سه‌روو له شۆرشی ئه‌یلول پیشانماندا ، هه‌روه‌ها له به‌یانی دامه‌زراندنی (ی ن ك) له 1/6/1975ز ناسنامه‌و هێله سوره‌كانی دیاریكردوه تا دۆست ودوژمنی خۆی تیایدا دیاری بكا واهاتووه - دوژمنه‌كانى بریتین له( ئیمپریالیزمى ئه‌مریكى وئیسرائیل)وه‌ك دیاره ئیسرائیل به‌دوژمن پۆلین كراوه‌و فەلەستینیش به دۆست ، ئه‌وه گوزارش له‌بنه‌مای ئاسایشی كوردستان ، به‌وجۆره لایینه‌كانی تری به‌شه‌كانی تری كوردستانی .
تێبینی : له‌و گفتوگۆیانه ناوی ئێرانی تێدا نیه هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه هه‌مو ڕێكه‌وتن دابه‌شیه‌كان له‌سه‌ر میراتی عوسمانیه كه‌له‌جه‌نگ دۆڕان .
ستراتیجیەتى ئیسرائیل سەبارەت بە پەیوەندى لەگەل کورد
بۆ لێکۆلینەوە لەسروشتى ئەو پەیوەندیە سێ ئاست وه‌رده‌گرێ ،یه‌كه‌میان له سه‌ر ئاستی تیۆری ودوه‌میان له سه‌ر ئاستی به‌لگه‌نامه‌یی وسییه‌میان له‌سه‌ر ئاستی كرداری ، له‌یه‌كه‌میان ده‌ست پێده‌كه‌ین : لەبەرئەوەى دەوڵەتى ئیسرائیل زادەى سایکس بیکۆو ئەو نەخشەیەى ئیستاى ڕۆژهەلاتى ناوەڕاستە ، لەکاتێکا کرۆکى ستراتیجیەتى بزوتنەوەى رزگاریخوازى کورد بریتیە لە تێکچوونى نەخشەو سایکس بیکۆو دیزاینى ڕۆژهەلاتى ناوەڕاست ، کەواتە بە تەواوى ئەو دوو ستراتیجیە پیچەوانەى یەکترن ، ئیتر بنەماکانى ئاسایشى نەتەوەیی ئیسرائیل لەسەر ئەو دوو ئاڕستە پێچەوانە داڕژراوە ،لەو هاوکێشە ئالۆزەى هەردوو لادا بەسانایی دەردەکەوی کە هەر جۆرە پەیوەندیەکى کورد‌و ئیسرائیل ناگاتە ئاستى (پەیوەندى ستراتیجى) واتە ناوى کورد ناتوانی لەوەزارەتى دەرەوەى ئیسرائیل بە (هاوپەیمان) تۆمار بکا، به‌هه‌مان شێوه‌ش ئه‌گه‌ر كورد بیه‌وێ ڕێره‌وێك بگرێته به‌ر بۆ مافی چاره‌نوس ئه‌وا ڕووبه‌ڕووی دیوار‌و هێلی سووری پته‌وی ئیسرائیل ده‌بێته‌وه ، ئەو دیوار‌و هێلە سورانەش بریتین لە بنەماکانى ئاسایشى نەتەوەیی ئیسرائیل، واتە بنەماکانى بەلفۆرو سایکس بیکۆ و دیزاینی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستن، چونکە لەو دەمەى سایکس بیکۆ داڕژرا لە ڕۆژهەلاتى ناوەڕاست چه‌ندین بنه‌ما بۆ پته‌و كردنى سایكس پیكۆ و دیزاینى سیاسی رۆژهه‌لاتى ناوه‌ڕاست داڕژرا، تا بوارى ده‌ستكارى وچاكسازى تیدا نه‌مێنیت، له‌وانه: عدم المساس بالحدود الاستعماریه الموروثه، بنه‌مای ئایزنهاور، ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئیسرائیل...هتد،ماناى وایه هه‌ر گۆڕینیك له‌و نه‌خشه‌یه ڕووبه‌ڕووى دوو كۆسپى زۆر گه‌وره ده‌بیه‌وه: یه‌كه‌میان به‌رژه‌وه‌ندى بالاى ئیستعمارو (ئیستا رۆژئاوا) دوه‌میان ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئیسرائیل، واته هه‌ر خودى ئه‌و دابه‌شیه‌ى رۆژهه‌لاتى ناوه‌راست به پیى ئه‌ودووستانده‌ره‌یه،واته ئه‌وه دوا ده‌ستكارى ودیزاینه ده‌ستكارى تر چ جیاكردنه‌وه چ یه‌كگرتن هێلى سوره، كه‌واته لیره‌وه‌و له‌دوایش كه پرۆژه‌كانى چاكسازى رۆژهه‌لاتى ناوه‌راست جوان تیده‌گه‌ین تیۆرى(تقسیم المقسم وتجزئه المجزأه)چه‌نده پووچ وبى بنه‌مایه،ته‌نها زه‌مینه‌ى تومه‌ته دژ به میله‌تانى ژێر ده‌سته‌ى ئه‌و ناوچه دروست كراوه،دژ به‌وانه‌ى كه به ڕاستى ده‌یانه‌وێ رۆژهه‌لاتى ناوه‌ڕاست جا بكه‌نه‌وه ،هه‌ر له‌وه‌شه‌وه تیده‌گه‌ین كه بۆچى یه‌كبوونى عه‌ره‌ب هه‌موى شكستى هینا،تیده‌گه‌ین بۆچى رۆژئاوا نه‌یهیشت (له جه‌نگى عیراق-ئیران) عیراق داگیر بكریت،ئاواش كاردانه‌وه‌ى توندى به‌رامبه‌ر داگیركردنى كویت له‌لایه‌ن عیراقه‌وه بوو .
ڕاستەوخۆ تر دەتوانین لەو ڕاستیە بگەین کە لەسەروو هاتوەو مافی چارەنوسی کورد لە ستراتیجیتى ئیسرائیل نیە وده‌چینه ناو ئاستی دووه‌م و ئاستی به‌لگه‌نامه ،دەتوانین ووردبینەوە لە پرۆژەی ئیسرائیلی چاکسازى ڕۆژهەلاتى ناوەراست بەناوى(الشرق الأوسط الجدید) (پرۆژەی شمعون پیرز پرۆژه‌كه‌ى ئیسرائیلیش(شمعون پیرس)له كتیبه كه تێكدان و دەستكاری نەخشەی سایكس بیكۆ نیە ،تەنانەت ناوى کوردیشى تێدا نەهاتوە وه‌ك دۆزێك له‌ناوچه‌كه ، لە پرۆژەكەی ئیسرائیل بۆ رۆژهەلاتی ناوەراست(و هەروەها لەپرۆژەكانی چاكسازی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاستی ئەمریكی وئەوروپی (كە سەرجەمیان ژمارەیان 9 پڕۆژەیە)پێگەی كوردی تێدا نیە لە هیچیان ، له‌پڕۆژه‌كه‌ی ئیسرائیل زۆر داكۆكی له (امن الاقلیمی) ده‌كا ، زۆر ڕوونه ستراتیجیه‌تی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی كوردستان دژی ئه‌و (امن الاقلیمی)یه ، (امن الدولی) له‌قازانجی كورده، به‌لام ئیقلیمی نه‌خیر هه‌موو ئه‌منه ئیقلیمیه‌كان له‌سه‌ر حیسابی كوردبوه و ده‌بێت ،هه‌ر له‌و پڕۆژه‌یه له باره‌ی (النظام الاقلیمی) له ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست باسی چوار ته‌وه‌ر ده‌كاو له‌كۆتایدا ده‌گاته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی (السلام لكل بلد) ئه‌وه‌ش ڕاسته‌وخۆ دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كورد‌و مافی چاره‌نوسیه‌تی ،ئینجا ته‌نها باسی ئاشتی عەرەبی وئیسرائیل ده‌كاو باسی ئاشتی و كیشه‌ی كوردی تێدا نیه (بڕوانه ل86 له پرۆژه‌كه) ، هه‌روه‌ها له‌باره‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌راست ده‌لیت جاران ته‌نها كیشه‌ی فەلەستین و عه‌ره‌ب وئیسرائیل بوو ئیستا كێشه‌ی ئایدۆلۆجیای توندڕه‌وی وتیرۆرو پرسی چه‌كی ناوكیشی هاتۆته سه‌ر ، دیسان كیشه‌ی كوردی تیدا نیه ، ...بۆیە هەر سەركردەیەكی كورد ئومیدی بە ئیسرائیل هەبێت بۆ دەولەت بوون بەهەلەداچوەو شارەزای ووردی سیاسەی دەولی نیە، به هه‌مان شێوه هه‌ر عه‌ره‌ب وتوركێك یان ئیرانیه‌ك كورد تۆمه‌تبار ده‌كا به ئیسرائیلی بوون زۆر یاخنیشه ،لەدوا ڕیفراندۆمیش ئەو ڕاستیانە زیاتر دەركەوتن ، هه‌روه‌ها له ڕووی كرداریشه‌وه(كه ئاستی سییه‌مه) وه‌ك له سه‌روو له بابه‌تی (كورد ئيسرائيلى دوەمە یان وێچووى فەلەستینە ) باسكرا چه‌نده په‌یوه‌ندیه‌كان تاكتیكی بوه ، ته‌نها بۆ درێژه‌كێشانی كێشه‌كه بوه .
کەواتە هەر جۆرە پەیوەندیەک هەبێت بە هەر ناو‌و ئەدرێسێک بێت دەچێتە چوارچێوەى تاکتیکی ئەویش ئۆتۆماتیکى دەچێتە خانەى هەوالگرى و موخابەراتى ، بۆیە تا ئەو ساتە هەمو پەیوەندیەکانى ئیسرائیل لەگەل کورد لەچوارچێوەى هەوالگرى وتاکتیکى بووە ،ئەوەش لە ریفراندۆمى سالى ٢٠١٧ ز و شکستى سالى ١٩٧٥ز ڕووخانى شۆڕش و ئەنفال وکیمیایی ١٩٨٨ز وزۆر ڕووداوى تر ئەوە دەسەلمێنی .
پوخته‌ی وه‌لامی ئه‌و پرسیاره ستراتیجیه: ئاخۆ ئه‌و لیدوانه نوێیه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل و ئه‌و شه‌ڕه‌ی ئیسرائیل و به‌ره‌ی به‌رگری ئیسلامی سنوره‌كانی ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست ده‌گۆڕێ؟ ئایا له گۆڕانكاریانه ده‌وله‌تی كوردستانی تێدایه وه‌ك یه‌هوداك ده‌یلێ ؟
وه‌لام :
پیش ئه‌وه‌ی وه‌لامی ئه‌و پرسیارانه بده‌ینه‌وه ده‌بێ ئه‌وه ئاشكرا بكه‌ین كه كورد ئه‌وه‌نده سته‌می لێكراوه له‌لایه‌ن وولاتانی ناوچه‌كه ناچار كراوه ئومید به ڕۆژئاوا یان هه‌ر هێزێك له‌ناوچه‌كه ده‌ستی بۆ درێژ بكا ، ئه‌نفال كرا كیمیایی باران كرا تا ئیستاش له‌به‌شكانی تری كوردستان نكولی له‌بوونی ده‌كرێ ..كه‌چی له كۆنگره ئیسلامیه‌كان له میساقی جامیعه‌ی عەرەبی ته‌نانه‌ت له پرۆژه وگه‌لاله‌كانی وولاتانی ناوچه‌كه چاره‌نوسێكی بۆ كورد تێدا نیه ، له‌لایه‌كی تریشه‌وه زۆربه‌ی وولاتانی عەرەبی و ئیسلامی په‌یوه‌ندیان ئاسایی كردۆته‌وه ،ته‌نانه‌ت حزبه عربیه‌كانی ناو ئیسرائیل به‌شداری هه‌لبژاردن و ئه‌ندامیان هه‌یه له كنیسه‌و وه‌زیریان هه‌یه ، كه‌واته په‌یوه‌ندی كورد‌و ئیسرائیل به ڕوانگه‌ی هه‌ندێ سه‌ركرده‌ی كورد (به‌تایبه‌تی سه‌ركرده‌ی ئیستای پ د ك)جیگای تێرامان وهه‌لوه‌سته‌یه ومه‌رج نیه ڕه‌تبكریته‌وه ، له ئیستادا له ناو ڕێزه‌كانی ئه‌و حزبه له ئاستی به‌رزیش دلخۆشیه‌كی زۆر به‌و پیشهاتانه هه‌یه ،
به‌لام ئه‌وه‌ی له ئه‌رزی واقیع هه‌یه زۆر دلخۆش كه‌ر نیه ، ئه‌و لیدوان وئاماژانه‌ی ئیسرائیل بۆ كوردی ده‌نێری جدی نیه به‌و پیوه‌رانه‌ی خواره‌وه :
1- هیچ به‌لگه‌نامه‌و ڕێكه‌وتنێكی فەرمی لە نێوان كورد‌و جولەكەو ئیسرائیل و زایۆنیدا نەبوەو نیە.
2- له پرۆژه‌ی چاكسازی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست (كه پرۆژه‌ی پیرس ناوزه‌د ده‌كری) هیچ ئاماژه‌یه‌كی به ڕاسته‌وخۆ و ناڕه‌سته‌وخۆ تیدانیه بۆ كورد .
3- ئیسرائیل ته‌نها له‌كاتی ته‌نگاوی ئه‌و لیدوانانه ده‌دا .
4- ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئیسرائیل به‌نده به ئاسایشی سایكس بیكۆ كه ڕێك دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كوردستانه .
5- ئه‌و سنورانه‌ی له‌سایكس بیكۆو سیڤه‌رو لۆزان كۆتایی پێهات ئه‌وه كڕۆكی ستراتیجی ئیستعمارو زایۆنی بوو ..نزیكه‌ی 100 كۆنگره كرا تا به‌و دیزاینه‌ی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست گه‌یشتن بۆیه به‌هیچ جۆرێك ئاماده نین ده‌ستكاری بكه‌ن .
6- ئه‌وپیشبینیه‌ی حزبی به‌عس (كه له‌سه‌روو باس كرا بۆ دابه‌شی ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌راست)ئه‌وه هیچ بنچینه‌یه‌كی نیه و ته‌نها هه‌ندی گه‌لاله‌ی (تێڕوانینی كه‌سیه نه‌ك پرۆژه‌ی فه‌رمی ) له‌وانه گه‌لاله‌ی برنارد لویس یان بریجنسكی و ئه‌و گه‌لاله‌ی چوارینه‌ی ناونرا (سنوری خوین) زیاتر له‌وانه نزیكه .
ئه‌دی چی هه‌یه نوێ ؟
7- له‌باره‌ی به‌رنامه‌ی ترامپ ئه‌و هه‌واله‌ی به‌ناوی ئیدی كۆهین بلاوكرایته بۆ كورد هیچ ئاماژه‌یه‌ك نیه ، كۆهین لایه‌نگری كورده، به‌لام زۆر جار بەبێ بنچینه پیشبینی ده‌كا ، دوای به‌دواچوون بۆ هه‌ر سێ كارنامه‌ی ترامپ و ته‌نانه‌ت (سینك تانتكه سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌مریكاش به گه‌لاله‌ی تیدا نیه .
ئه‌دی چ ئه‌گه‌رێك هه‌یه؟ ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ئیسرائیل له‌و جیهان‌گەراییە تاڕاده‌یه‌ك شكۆیه‌ك به‌سه‌ر رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست په‌یدا بكات ، له‌رووی سه‌ربازی و هاوسه‌نگی هیز گۆڕانكاری ببیت ،ئه‌وه‌ش واده‌كا ببته به‌دیلی هیزه‌كانی ئه‌مریكاو هه‌مان ئه‌و رۆله ببینی كه هیزه هاوپه‌یمانه‌كان له دوای 2003ز بینیان .
به‌لام نه‌له‌و شه‌ڕه‌ی ئیستا‌و نه‌له‌داهاتوو ئیسرائل به‌رنامه‌ی تیكدانی سنوری نیه تا بۆ كورد ده‌وله‌ت دروست بكه‌ن ،یه‌ك ئه‌گه‌ری نزیك هه‌یه ئه‌گه‌ر شه‌ڕی ئیسرائل بگاته سوریا ئه‌وا ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه یارمه‌تی موعاره‌زه بدا‌و ده‌سه‌لاتی ئه‌سه‌د بگۆڕدرێ و چاره‌نوسه‌كی زیاتر بۆ كوردانی سوریا بێته كایه‌وه، له ئەگەری ئەو گۆڕانكاریەوە سەر نەخشەی سیاسی سوریا‌و دواتریش پەیوەندی دەبێت بە به‌شه‌كانی تری كوردستانیشه‌وه ، ئه‌وه وای كردوه هه‌ر له ئیستاوه توركیا سەرقاڵی خۆ ئامادەكردنه‌و وای كردوه توركیا حیسابیكی ستراتیجی بۆ لێكه‌وته‌كانی ئه‌و ئه‌گه‌ره بكا .
پاشكۆ
(1)
نص الإتفاقية(فيصل –وايزمان)
إن صاحب السمو الملكي الأمير فيصل ممثل المملكة العربية الحجازية والقائم بالعمل نيابة عنها والدكتور حاييم وايزمن ممثل المنطقة الصهيونية والقائم بالعمل نيابة عنه يدركان القرابة الجنسية والصلات القديمة القائمة بين العرب والشعب اليهودي ويتحقق أن أضمن الوسائل لبلوغ غاية أهدافهما الوطنية هو في اتخاذ أقصى ما يمكن من التعاون سبيل تقدم الدولة العربية وفلسطين ولكونهما يرغبان في زيادة توطيد حسن التفاهم الذي بينهما فقد اتفقا على المواد التالية:
1. يجب أن يسود جميع علاقات والتزامات الدولة العربية وفلسطين أقصى النوايا الحسنة والتفاهم المخلص وللوصول إلى هذه الغاية تؤسس ويحتفظ بوكالات عربية ويهودية معتمدة حسب الأصول في بلد كل منهما.
2. تحدد بعد إتمام مشاورات مؤتمر السلام مباشرة الحدود النهائية بين الدول العربية وفلسطين من قبل لجنة يتفق على تعيينها من قبل الطرفين المتعاقدين.
3. عند إنشاء د‌ستور إدارة فلسطين تتخذ جميع الإجراءات التي من شأنها تقديم أوفى الضمانات لتنفيذ وعد الحكومة البريطانية المؤرخ في اليوم الثاني من شهر نوفمبر سنة 1917.
4. يجب أن تتخذ جميع الإجراءات لتشجيع الهجرة اليهودية إلى فلسطين على مدى واسع والحث عليها وبأقصى مايمكن من السرعة لاستقرار المهاجرين في الأرض عن طريق الإسكان الواسع والزراعة الكثيفة. ولدى اتخاذ مثل هذه الإجراءات يجب أن تحفظ حقوق الفلاحين والمزارعين المستأجرين العرب ويجب أن يساعدوا في سيرهم نحو التقدم الاقتصادي.
5. يجب أن لا يسن نظام أو قانون يمنع أو يتدخل بأي طريقة ما في ممارسة الحرية الدينية ويجب أن يسمح على الدوام أيضا بحرية ممارسة العقدية الدينية والقيام بالعبادات دون تمييز أو تفصيل ويجب أن لا يطالب قط بشروط دينية لممارسة الحقوق المدنية أو السياسية.
6. إن الأماكن الإسلامية المقدسة يجب أن توضع تحت رقابة المسلمين.
7. تقترح المنظمة الصهيونية أن ترسل إلى فلسطين لجنة من الخبراء لتقوم بدراسة الإمكانيات الاقتصادية في البلاد وأن تقدم تقريرا عن أحسن الوسائل للنهوض بها وستضع المنظمة الصهيونية اللجنة المذكورة تحت تصرف الدولة العربية بقصد دراسة الإمكانيات الاقتصادية في الدولة العربية وأن تقدم تقريرا عن أحسن الوسائل للنهوض بها وستستخدم المنظمة الصهيونية أقصى جهودها لمساعدة الدولة العربية بتزويدها بالوسائل لاستثمار الموارد الطبيعية والامكانيات الاقتصادية في البلاد.
8. يوافق الفريقان المتعاقدان أن يعملا بالاتفاق والتفاهم التأمين في جميع الأمور التي شمتلتها هذه الاتفاقية لدى مؤتمر الصلح.
9. كل نزاع قد يثار بين الفريقين المتنازعين يجب أن يحال إلى الحكومة البريطانية للتحكيم.
وقع في لندن، إنجلترا في اليوم الثالث من شهر يناير سنة 1919.
(2)
پڕژه‌كانی چاكسازی ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست
پرۆژه‌كان بریتین له: 1ـ پڕۆژه‌ى ئه‌وروپى بۆ چاكسازى ڕۆژهه‌لاتى ناوه‌ڕاست (كۆنگره‌ى برشلۆنه 1995) 2-پرۆژه‌ى( مبادره الشراكه كۆلن پاول –امریكا - 12دیسمبر2002 ). 3ـ پرۆژه‌ى ( ڕۆژهه‌لاتى ناوه‌ڕاستى گه‌وره‌ى ئه‌مریكى له 2004 ).4ـ پرۆژه‌ى (المبادره الألمانیه ). 5ـ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستى تازه 2004ز جۆرج بۆشى كوڕ 6ـ ڕۆژهه‌لاتى ناوه‌ڕاستی فراوان ئه‌لمانیا و فر‌نسا ـ 2004 ز 7ـ پڕۆژه‌ى ئیسرائیل (شمعون پیرس- الشرق الأوسط الجدید- 1992. )
کۆتایی.
تێبينيێك بنێرە: