داعش لە باشوری کەرکوک سەرقاڵی خۆڕێکخستنەوەیە
(0) /
بە پێی لێدوانی بەرپرسانی هەواڵگری عێراق، گرووپی تیرۆریستی داعش لە باشوری کەرکوک ڕیزەکانی ڕێکدەخاتەوە و ئەو ناوچەش بۆ سەرهەڵدانەوەی بە شوێنێکی گونجاو دەزانێت. گوندنشینەکانی ئەو ناوچەیەش دەڵێن کە چەکدارانی داعش شەوانە سەردانی گوندەکان دەکەن و خواردنی خۆیان دابین دەکەن.
بە وتەی بەرپرسێکی هەواڵگری عێراق، داعش لە باشوری کەرکوک تا دەگاتە بێجی و سامەڕا سەریهەڵداوە و چەکدارانیش سوود لە سرووشتی ناوچەکە وەردەگرن کە گرد و چیا و سەوازیی هەیە، هەروەها شوێنێکی ستراتیژییە و بیابانەکانیش لە ڕۆژئاواوە چەکدارەکان دەگەێننە سوریا و بەم هۆکارانەوە دەستبەرداری نابن.
بە پێی ئەو لێدوانانەش کە لە بەرپرسانی هەواڵگری عێراق بڵاو بووەتەوە، ژمارەی تیرۆریستانی داعش لە ئێستادا کەمە و ناگاتە چارەکێکی ئەو ژمارەیەی کە لە سەردەمی بە ناو خەلافەتدا لە عێراق هەیانبووە./.
تێبينيێك بنێرە: