ئەمریکا: هەر کات ئێران بۆ ڤیەننا بگەڕێتەوە، ئێمەش دەگەڕێینەوە

(0) / / ئەمەریکا / دانوستانەکانی ڤیەننا


Jul 15, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەرپرسی کاروباری ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە هەر کات تاران ئامادەی گەڕانەوە بۆ دانوستانەکانی ڤیەننا بێت، واشنتن هەمان بڕیار دەدات.

ڕۆبرت مالی بەرپرسی کاروباری ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئامادەیی وڵاتەکەیی بۆ گەڕانەوە بۆ دانوستانەکانی ڤیەننا ڕاگەیاند، بە مەرجێک کە ئێران بۆ ئەو دانوستانانە بگەڕێتەوە.

ناوبراو وتی کە هێشتا بۆ دانوستانی تایبەت بە گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی ئێران کات لە بەردەستدا ماوە.

لێدوانەکەی ئەم بەرپرسە ئەمریکییە لە کاتێکدایە کە پرسی کاتی گەڕانەوەی لایەنەکان بۆ حەوتەمین گەڕی دانوستانەکانی ناوەکی لە ڤیەننا بووەتە پرسێکی گەرمی ناوەندە میدیایی و دیپلۆماسییەکان./.