پارتی لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی عێراق ناکشێتەوە

(0) / / كوردستان / پارتی دیمۆکراتی کوردستان


Jul 17, 2021

قەبارەی فۆنت:

بڕیارەکەی موقتەدا سەدر بۆ کشانەوەی ڕەوتەکەی لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ئۆکتۆبەری ئەمساڵی عێراق زیاتر لە هەر لایەنێکی دیکە پارتی دیمۆکراتی کوردستانی نیگەران کردووە کە پێشتر باس لە ڕێکەوتنی نێوانیان دەکرا.

بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنەکانی پارتی ڕایگەیاندووە کە هێشتا بڕیارەکەی سەدر قسەیە و بە فەرمی نامەی کشانەوەیان نەداوەتە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق.

خەسرەو گۆڕان ڕایگەیاندووە کە لە نێوان پارتی و ڕەوتی سەدر لێک تێگەیشتن هەیە و هێشتا نەبوونەتە هاوپەیمان.

ناوبراو ڕەتیکردەوە کە پارتی بیەوێت لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی عێراق بکشێتەوە./.