زانیاری لە سەر کشانەوەی لاهور شێخ جەنگی لە سەرۆکایەتی هاوپەیمانی کوردستانی بڵاو بووەتەوە
(0) /
هەندێک زانیاری باس لەوە دەکات کە لاهور شێخ جەنگی لە سەرۆکایەتی هاوپەیمانی کوردستانی لە نێوان یەکێتی و گۆڕان کشاوەتەوە بەڵام بە فەرمی شتێک ڕانەگەێندراوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، سەرچاوەیەکی نزیک لە لاهور شێخ جەنگی ڕایگەیاندووە کە ناوبراو لە سەرۆکایەتی هاوپەیمانی کوردستانی نێوان یەکێتی و گۆڕان بۆ هەڵبژاردنەکانی عێراق کشاوەتەوە.
ئەو سەرچاوە ڕایگەیاندووە کە تەنیا ڕاگەیاندنی فەرمی ئەم کشانەوە ماوە.
پێشتر گۆڕان لە کاردانەوەی بەرامبەر بە کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی ڕایگەیاندبوو کە ئەو حیزبە لە گەڵ یەکێتی بووەتە هاوپەیمان، نەک لە گەڵ کەسێکی دیاریکراو./.
تێبينيێك بنێرە: