وەزارەتی تەندرووستی هەرێم دەڵێت کارەساتی دڵتەزێن بەڕێوەیە

(0) / / كوردستان / کۆرۆنا


Jul 19, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزارەتی تەندرووستی حکومەتی هەرێمی کوردستان هۆشداریی داوە کە لە ماوەی یەک ڕۆژی ڕابردوو زۆرترین توشبووی کۆرۆنا تۆمار کراوە و ئەمەش مەترسی کارەساتی دڵتەزێنی بە دواوە دەبێت.

لە ڕاگەێندراوێکی وەزارەتی تەندرووستیدا هاتووە کە لە ماوەی یەک ڕۆژی ڕابردوودا بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ژمارەیەکی زۆری مردن تۆمار کراوە.

وەزارەتی تەندرووستی ڕایگەیاندووە کە بۆ یەکەم جار بەرزترین ڕێژەی توشبوون لە سەرەتای سەرهەڵدانی کۆرۆنا تا ئێستا لە کوردستان تۆمار کراوە.

ڕاشیگەیاندووە کە بە هۆی هەڵسووکەوت و بێباکی ئێستا بەرامبەر بە کۆرۆنا، کارەساتی دڵتەزێن بەڕێوەیە./.