لاهور شێخ جەنگی: دەسەڵاتەکانم بە شێوازی کاتی ڕادەستی هاوسەرۆکی دووەم کردووە

(0) / / كوردستان / لاهور شێخ جەنگی


Jul 19, 2021

قەبارەی فۆنت:

لاهور شێخ جەنگی لە سەرۆکایەتی هاوپەیمانی گۆڕان – یەکێتی کشایەوە و ڕایگەیاند کە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان ڕێڕەوی حیزبی گیراوەتە بەر و ئەوەش تەنیا ڕێگاچارەی درووست و ڕێپێدراوە.

ناوبراو لە پەیامێکدا بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە ڕایگەیاند کە هیچ کات بڕوای بە بەکارهێنانی هێز بۆ یەکلاییکردنەوەی کێشەی حیزبی نەبووە و پێی وایە کە هێزی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان تەنیا لە کاتی مەترسی لە سەر هەرێم و هاووڵاتیان ڕووی چەکەکانیان دەبێت لە دوژمن بێت.

لە پەیامەکەی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا هاتووە کە "لە سەر ڕەزامەندی خۆم و بە شێوەیەکی کاتی، دەسەڵاتەکانم پێشکەش بە هاوسەرۆکی دووەم کردووە تا ئەو کاتەی کە پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی هەموار دەکرێتەوە، ئەوەش وەک ڕێگا چارەیەک بۆ ڕێگریکردن لەو خوێن بەربوونەوەی کە لە ئارادا بوو".

ڕاشیگەیاندووە کە لە بەرپرسیاریەتی سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستانی کشاوەتەوە و بەرپرسیاریەتییەکەی بە هاوسەرۆک و ئەنجومەنی سەرکردایەتی سپاردووە./.