داعش بە تەقینەوەکانی هەڕەشە لە بەغدا دەکات
(0) /
لێژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە کە داعش هەڕەشەی چەندین تەقینەوەی لە شاری بەغدا کردووە.
عەباس سەروت ئەندامی لێژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە کە داعش نیازی چەند تەقینەوەیەکی لە شارۆچکەی سەدر، شوعلە و کازمیە هەیە و ئێستا کێشەکە ئەوەیە کە چ ڕێوشوێنێکی ئەمنی لە بەرامبەر ئەم هەڕەشەیە جێبەجێ بکرێت.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە داعش هێزی ئەوەی نەماوە پەلاماری هێزە ئەمنییەکانی عێراق بدات بەڵام ڕووی هێناوەتە تەقینەوەکان و کوشتنی خەڵک./.
تێبينيێك بنێرە: